/   هەواڵ
تادێت بازنەی دڵنیاكردنەوەی مووچەخۆرانی هەرێم فراوانتر دەبێت
2019-03-27
پاش بڵاوو بوونەوەی هەواڵی ئەگەر بڕینی بوودجەی هەرێمی كوردستان لەلاەین بەغداوە، تادێت نوێنەرانی كورد لە بەغداد زیاتر هاووڵاتیان دڵنیا دەكەنەوە، لە جێگیربوونی مووچەكانیان، هەریەكە لە (د. میران محەمەد)و (ئەحمەدی حاجی رەشید) و (دانا جەزا)، پەیامی دڵنیاییان بۆ هاووڵاتیان بڵاوكردەوە.
لەو بارەيةوە (د. میران محەمەد) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، رایگەیاند: "مووچەی هەرێم لە بودجەی 2019دا زامنكراوە، هەروەها وتی من هیچ مەترسەیەك لەو بارەیەوە نابینم"
هەروەها (ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید)، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی، رایده‌گه‌یه‌نێت
سەبارەت بەماددەی (۱۳٠) دەستور كه تایبه‌ته به‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه، بابەتیک بوو بەیاسا هەڵوەشاندنەوەی زەحمەتە. راشیگه‌یاند، پرسی نه‌وت له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی نزیكه له یه‌كلایی بوونه‌وه.
هەروەها (دانا جەز)ا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند:
بەپێی یاسا و ڕێکەوتنی سیاسی و دەنگدانی پەرلەمان، بۆ ساڵی 2019 لایەنی کەم هیچ هێزێک ناتوانێت پشکی هەرێم ببڕێت بەپێی ئەوەی لە یاسای بوجەی 2019 هاتووە مەگەر یاساکە بەتەواوی بگۆڕدرێت، کە ئەمەش ئەستەمە... یاساکە زۆر ڕونە و پشکی هەرێم پارێزراوە...
شیاوی باسە پێشتریش هەریەكە لە (هوشیار عەبدوڵا) لە فراكسیۆنی گۆڕان و (د. رێبوار كەریم) بەهەمان شێوە هاووڵاتیانیان دلنیاكردەوە بەوەى كە مووچەكانیان بەیاسا دیاریكراوەو ناگەڕێتەوە دۆخی رابردوو.