/   هەواڵ

بڵێسە جەبار فەرمان: ھۆشدارییەکەم جێگەی خۆی گرت

2019-03-28

بلێسە جەبار فەرمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە چەند رۆژی رابردودا وتارێكی بڵاوكردەووەو ئاماژەی بەو كردبووكە مەترسی لە سەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ئارادایە ، ئەگەر هەرێم ئەو بڕە نەوتەی كە پێویستە نەنێرێت بۆ بەغداد، هەرزوو ئەم وتارە چەندین لێدوان‌و كاردانەوەی بەدوایخۆیدا هێنا.
ئەمڕۆش ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتارێكی دیكەی بڵاو كردەوە لەسەرەتادا  دەنوسێت : "دوای ئەوەی لەچەند رۆژی ڕابردوو هێرشێکی بەرفراوان کرایە سەرم و هەوڵی ناشرین کردنم دراو و بە چەندەها شێوە تشهیرم پی کراو تۆمەتم بۆ دروست کرا)...
پاشان دەڵێت: "دیارە بابەتەکە ھەستیار و گرنگە بۆیە ھەر زوو وەزیری دارایی عێراق و ھەندێک لە نوێنەران ھاتنە دەنگ، کەواتە ھۆشدارییەکەم جێگەی خۆی گرت"
پاشانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئێستا ماوەی چەند رۆژێکە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە هەناردەکردنی نەوت کردووە لە ڕێگای سومو کە مایەی دڵ خۆشیە 
بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەكە كلیك لەم لینەكەی خوارەوە بكە:
http://keodd.org/wtarview?wtar=16071&auther=5017

زیاتر بخوێنەوە