/   هەواڵ

غالب محمد، بەدواداچوون بۆ داوایەكی فەرمانبەرە گرێبەستەکانی کۆچ و کۆچبەران دەكات

2019-03-29

لەسەرداوای فەرمانبەرە گرێبەستەکانی (کۆچ و کۆچبەران) کەژمارەیان (318) کەسەو بەگشتی بەشێکیان لە(هەرێمی کوردستان)ن بەتایبەتیش لە  (سلێمانی)ن ، 
لەوبارەوە لە  (24/3/2019)دا (د. غالب محمد) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی (گۆڕان) نوسراوێکی ئاڕاستەی (وەزارەتی داریی)کرد بەمەبەستی ئەوەی بةهەماهەنگی لەگەڵ (وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران) گرێبەستەكان بکرێنە هەمیشەيى، پاڵپشت بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ژمارە 12 لەساڵی 2019 بڕاردرا بەجێگیرکردنی فەرمانبەرە گرێبەستەكان.
 لە یاداشتەكەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەراندا هاتووە:
(چەندین ساڵە بەبەردەوامی ئەم کارمەندانەخزمەتێکی زۆریانکردوە لەکارەکانیان لەکاتێکدا کەدۆخێکی ناخۆشبووە بەتایبەت زیاتر لە ملێونێك کەس ئاوارەبوون بەدەستی چەکدارانی داعش لەعێراق، وەلەبەر ئەوەی شارەزاییەکی زۆڕیان هەیە لەکارەکانیان دواکارین لێتان کەپشتیوانی و توانای خۆتان بخەنەگەڕ بۆئەوەی پلەی دامەزراندن و وەپارەی تەواودابینبکرێت بۆئەوەی ئەم فەرمانبەرانە بەشێوەیەکی دامەزراندنی هەمیشەی بێت، وەداواکارین لەلیژنەی دارای کەبەنوسراوی فەرمی داوا لەوەزارەتی دارای بکەن کە پارەتەرخانبکات بۆ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بۆئەوەی بتوانێت ئەوفەرمانبەرانە لەگرێبەستەوە بکات بەهەمیشەیی).


زیاتر بخوێنەوە