/   هەواڵ
نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سه‌ردانی (سه‌یدسادق) دەكەن
2019-03-31
بەمەبەستی به‌جینۆسایدناساندنی كه‌یسی خاپووركردنی سه‌یدسادق و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی ، شاندێكی نووسینگه‌ی سلێمانیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سه‌ردانی (سه‌یدسادق)یان كرد.
ئەمڕۆ (یەكشەممە) بەرواری (31/3/2019) شاندێكی نووسینگه‌ی سلێمانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سه‌ردانی قەزای (سه‌یدسادق)یان كرد و، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری فه‌رمانگه حكومییه‌كان و هاووڵاتیانی قه‌زاكه كۆبوونه‌وه.
ئامانجی سه‌ردانه‌كەش گفتوگۆ كردن بوو له‌بسەر بڕیاری به‌جێنۆسایدناساندنی كه‌یسی خاپووركردنی سه‌یدسادق و هەروەها ئاماده‌كاری بۆ چوونی شاندێكی (سه‌یدسادق) بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق. شایانی باسە (د. به‌شیر حه‌داد) جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بانگهێشتی شاندێكی (سه‌یدسادق) كراوه بۆ به‌غداد.
بڕیارە لە ئاییندەدا پڕۆژه‌یاسایه‌ك سه‌باره‌ت به جینۆساید و خاپووركردنی ناوچه‌كانی (پێنجوێن و سه‌یدسادق و قه‌ڵادزێ و دینارته) بدرێته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.