/   هەواڵ

داوادەكرێت بۆ (14/4) کۆبونەوەی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) لە (گەرمیان) ئەنجامبدرێت

2019-04-05

لە  یاداشتێکدا کە واژووی (13) ئەندامی ئەنجومەن ‌و رەزامەندی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای لەسەرە، دوادەكرێت  لە سەرۆکایەتی ئەنجومەن بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) لە ئیدارەی (گەرمیان) لە بەرواری (14/4/2019)دا ئەجامبدرێتو تیایدا میوانداری هەریەکە لەم بەڕێزانە بكرێت:
۱ ـ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان 
۲ ـ هەرسێ قایمقامی قەزاکانی کەلار ـ کفری ـ دەربەندیخان 
۳ بەڕوەبەری گشتی ئاوەدانکردنەوەو ڕێگاوبانی سلێمانی 
٤ ـ بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوەو ڕێگاوبانی گەرمیان 
لەیاداشتەكەدا دوو تەوەر جەختی لەسەركراوەتەوە، كە بریتین لە : (۱ ـ بەرز ڕاگرتنی یادی تاوانی جینۆسایدکردنی گەلەکەمان لە ژێر ناوی پرۆسەی ئەنفال کە ناوچەکانی گەرمیان بەشێکی بەرچاوی بەرکەوتوو لەو پرۆسەیەدا، ۲ ـ دۆخی خراپی ڕێگای نێوان (کەلار ـ دەربەندیخان) و بە تایبەتی (18) پردی سەر ئەو ڕێگایە کە لە ئێستادا مەترسی ڕوخانیان لەسەرە)
 بە پێی برَگەی یەكەم له ماددەی (10)ى  پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگا، ئەنجومەن بۆی هەیە كۆبوونەوەكانی بباتە دەرەوەی تەلاری ئەنجومەن، بەمەرجێك رای زۆرینەی ئەندامانی لەسەر بێت، وەك لەبرَگەی یەكەمی ئەو مادەدەیەدا هاتووە: (دانیشتنەكان لە بینای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رێكدەخرێن، هەروەها دەكرێت لە هەر شوێنكی تری فەرمی گشتی ئەنجامبدرێت كە زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەن لەسەر یپێكدێن‌و پێویست پێش (3) رۆژ هەموو ئەندامەكان بەفەرمی ئاگادار بكرێنەوە)
شایانی باسە لەسەرەتای دەستبەكاربوونی ئەم خولەی ئەنجومەندا، (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)دا تائێستا ئەنجومەن (3) كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بردۆتە هەریەكە لە قەزاكانی (چەمچەماڵ، سەید صادق، قەڵادزێ).  
دوایین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە رۆژی ( سێشەممە) بەرواری (12/2/2019) دا ئەنجامدراوە. 




زیاتر بخوێنەوە