/   هەواڵ
گرفتەكانی تەندروستی گەرمیان لە گۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا دەخرێنەڕوو
2019-04-08
بڕیارە سبەینێ سبەینێ (دووشەممە) بەرواری (8/4/2019) (د. غالب محەمەد) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سەبارەت بە كێشەو گرفتەكانی تەندروستی لەگەرمیان ئەنجامبدات، بۆ ئەم مەبەستە ناوبراو ئاگادارییەكی بۆ كەناڵەكانی راگەیاندنی گەرمیان بڵاو كردۆتەوە، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:
بۆسەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە گەرمیان
سبەینی لەسەر هێنان و کڕینی دەرمان و ئاشکرا کردنی زۆرشتی گرنگ، لەوەزارەتی تەندروستی و تەندروستی گەرمیان، کەماوەی یەک مانگە بەدوادا چونی بۆدەکەم، لە کتێبخانەی گشتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدەم و زانیاریەکان ئەخەمەڕو، بەهیوام سەرجەم ڕاگەیاندکارەکان ئامادەبن لەپێناو بەرژەوەندی گەرمیان و سودی گشتی.
شوێن/ کتێبخانەی گشتی کەلار
کات/ 11 پێش نیوەڕ
غالب محەمەد على