/   هەواڵ

قەتەر: د. رێبوار كەریم بەشداریكرد لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی

2019-04-12

د. رێبورا كەریم  ئەندامی (لیژنەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە گەڵ شاندێكی باڵای (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بەسەرۆكایەتی (محەمەد حەلبوسی) سەرۆكی ئەنجومەن، بەشداریكرد لە كۆبوونەوەی خولی ١٤٠ی كۆمەڵەی گشتی  یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی لە كەلە (دەوحە)ی پایتەختی (قەتەر) ئەنجامدرا، تیایدا چەند پرسێك گفتوگۆیان لەسەر كرا لەوانەش (فێركردن، تەندروستی، مافەكانی مرۆڤ).
 رێكخراوی (یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی UIP) لە ساڵی (1889) دامەزراەوەو نزیكەی (178) وڵات تَیدا ئەندامن.
لەرۆژانی (6-10/ 4/ 2019) دا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر (140)ەیەمین كۆبوونەوەی خۆی بە بەشداری (167) وڵات ئەنجامدا.


زیاتر بخوێنەوە