/   هەواڵ

سەرۆكی لیژنەی شارەوانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی مەترسییەك رادەگەیەنێت

2019-04-12

پاش بەدواداچوونیان بۆ كێشەكانی هێڵی دووی پڕۆژەی (ئاوی دوكان - سلێمانی)، محەمەد رەسول موراد سەرۆكی لیژنەی شارەوانی‌و خزمەتگوزاری لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند: "فریای ئاوی سلێمانی بکەون، لە کۆی«٥٦»پەمپ تەنھا«٢٦»پەمپ یان کاردەکەن"
پاش ئەوەی ناووبراو بەدوا داچوونی كرد، بۆ کێشەکانی پرۆژەی ئاوی دوکان-سلێمانی ھێڵی دوو، کەلەچوار وێستگەی سەرکی«تاسڵوجە، کۆتەڵ، پیرقوربان، قەشقۆڵی» پێگدێت و ھەریەکەیان «١٤» پەمپ لە خۆدەگرن. ناوبراو رایدەگەیەنێت كە : " بەخەداوە لەکۆی ئەو «٥٦» پەنجاو شەش پەمپە، تەنھا «٢٦» بیست وشەش پەمپ یان کاردەکەن".
بۆئەم مەبەستەش (محەمەد رەسول موراد) یاداشتێك ئاڕاستەی (سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) کردووەو، بەمەبەستی فریاکەوتنی ئەم پرۆژەیە پێش هاتنی وەرزی گەرما، بە دابینکردنی بوجەی پێویست بۆ چارەسەرکردنی.


زیاتر بخوێنەوە