/   هەواڵ

سێ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، داوای ئاوڕدانەوە لە گەرمیان دەكەن

2019-04-14

ناوچەی گەرمیان وەك چەندین ناوچەی دیكەی پارێزگای سلێمانی، لەچاو گەورەیی قوربانیەكانی كەمترین خزمەتگوزاری بۆ ئەنجامدراوە، بەجۆرێك كە هێشتا ئەو خزمەتگوزاریانە لە ئاست داواو خواستی دانیشتوانی ناوچەكە نییە، هەربۆیە هەریەكە لە (محەمە شێخ وەهاب، صەباح فەتاح، كەریم عەلی) وەك سێ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پێنج یاداشتی جیادا كە ئاڕاستەی (سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) كراوە، داوا دەكەن ئاوڕێكی زیاتر لە گەرمیان بدرێتەوەو داوادەكەن چەند خزمەتگوزارییەك بگەیەنرێتە ناوچەكە‌و چیدی ناوچەكە كە خاوەن داهاتێكی گەورەی نەوتە بێبەش نەكرێت، داواكاریەكانیش بریتین لەمانەی لای خوارەوە:
یەكەم لەبواری یاساییدا:
لەم یاداشتەدا داواكراوە كە چارەسەری ئیدارە سەربەخۆكان بكرێت بەشێوەیەكی یاسایی، بە شێوەیەك لە هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009)، یاسای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان جێگای بۆ بكرێتەوە ‌و ئاماژە بەئەرك و دەسەڵاتەكانی بكرێت‌و گرەنتی یاسایی بدرێتە خەڵكەكەی.
دووەم: لە بواری كارگێڕیدا
یاداشتێكی دیكەی سێ ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگا تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێكی رژێمی بەعس كە لە ساڵی (1988)دا دەكرا دژ بە دانیشتوانی ناوچەكە، ئەویش هەڵوەشاندنەوەی چەند قەزاو ناحییەیەك بوو، لەوانەش هەڵوەشاندنەوەی ناحیەی (تیلەكۆ)، لەیاداشتەكەدا داواكراوە كە ئەو بڕیارەی بەعس هەڵبوەشێتەوەو دووبارە (تیلەكۆ) بكرێتەوە بەناحیە.
سێەم: لەبواری تەندروستیدا
لەم یاداشتەشدا هەرسَ ئەندامەككەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوادەكەن، ئەنجومەن نوسارو بكات بۆ (سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان) بەمەبەستی تەواوكردنی نەخۆشخانەی (100) قەرەوێڵەیی منداڵان لە ناوەندی قەزای (كەلار).
هەر لە یاداشتەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراو پێشتر حكومەتی هەرێم بڕی (27.000.000) بیست‌و حەوت ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكردبوو، بەڵام تەنها (9.000.000) نۆ ملیۆن دیناری بۆخەرجكراو، بەمەش رێژەی (40%)ی نەخۆشخانەكە تەواوكرا، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆژەكە تەواونەكرا.
چوارەم: لەبواری نەوت و ژینگەدا
یاداشتێكی دیكەی سێ ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگا تایبەت بە نەوت‌و ژینگەی ناوچەكە.
لەیاداشتەكەدا هاتووە، گەرمیان خاوەنی چەندین بیرە نەوتەو رۆژانە (40.000) چل هەزار بەرمیل نەوت لە ناوچەكە دەردەهێنرێتن بەبێ ئەوەی ناوچەكە لەو داهاتە سوود مەندبێت، ئەمە جگە لەوەی هاووڵاتیانی ناوچەكە پشكیان لەو  (40.000) چل هەزار بەرمیل نەوتە ژەهراوی بوونی هەوای ناوچەكەیەو پیسبوونی ژینگەكەیان، بۆیە داواكراوە كە كار بە یاسای ژمارە (22)ی هەرێمی كوردستانب كرێت بەەوەی ناوچەكە سوود مەند بێت لەداهاتی پترۆ دۆلارهەروەها كۆمپانیاكانی نەوتیش ناچار بكرێن بە دانانی فلتەر بەەبستی رێگریكردن لە پیسبوونی ژینگەی ناوچەكە.
پێنجەم: لە بواری دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ كەسوكاری شەهید‌و ئەنفالكراوەكان
لەم یاداشتەدا داوەكراوە  كە لە ناحیەی (رزگاری) سەر بەقەزای (كەلار) (757) پارچە زەوی بەسەر وارسی شەهیدو ئەنفالكراواندا دابەشكراوە، بەڵام تائێستا هیچ خزمەتگوزاریەكیان بۆ نەبراوە، ئەمە جگە لەووەی كە پێشت حكومەتی هەرێم لەگەڵ پێدانی زەویدا بڕی (22.000$) بیستوودوو هەزار دۆلاریشیان پێدەدرا بۆ ئەوەی زەویەكانیان بكەن بەخانوو.
لەمباروە داواكراوە وارسی شەهیدو ئەنفالكراوەكانی ناحیەی (رزگاری)یش بەهەمان شێوە سوود مەند بن لەو هاوكاریەو هەروەها حكومەتیش خزمەتگوزاری سەرەتایی بگەینێتە ناوچەكە.






زیاتر بخوێنەوە