/   هەواڵ

گەرمیان: ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە ناوچەكەی ئەنجامدا

2019-04-14

بەڕێوبەری گشتی رێگاوبانی سلێمانی: ئەگەر بارودۆخەكە بەمشێوەیە بەردەوام بێت، سەرجەم رێگاكان دەبنە رێگای مەرگ

پاش ئەوەی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن لە یاداشتێكدا داوایان كرد، بۆ یادی (14/4) ئەنجومەنی پارێزگا كۆبوونەوەیەك لە ئیدارەی گەرمیان ئەنجامبدات.
ئەمڕۆ (یەكشەممە) بەرواری (14/4/2019) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی، لە ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدا .
تەوەری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بریتی بوو لە
1. میوانداریكردنی بەرپرسانی ئیداریی‌و هونەریی سنورەكە.
2.  بڕیاردان لەسەر پێداویستییەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان.
3.  بڕیاردان لەسەر پێشنیاری تەواوكردن‌و چاككردنی رێگای سەرەكیی نێوان كەلار‌و سلێمانی.
كۆبوونەوەكە لەلایەن بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)یەوە كرایەوە‌و بەڕێزیان ئەوەی دووپاتكردەوە كە پێویستە گەرمیان خزمەتێكی زیاتر بكرێت‌و ئێمەش ئەمڕۆ بۆ ئەو مەبەستە هاتووینەتە ئێرە، پاشان سەرۆكی ئەنجومەنی ، تەوەری كۆبوونەوەكەی خوێندەوەو دوای لەو سێ ئەندامەی ئەنجومەن كرد كە كێشەو گرفتە سەرەكییەكانی ئیدارەی گەرمیانیان لە چەند یاداشتێكدا تۆماركردووە، یاداشتەكانیان بخوێننەوە
دواتر هەریەكە لە (محەمە شێخ وەهاب، صەباح فەتاح، كەریم عەلی)یاداشتەكانیان خوێندەوە پاشان جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەوتەیەكدا بەخێرهاتنی ئەندامانی ئەنجومەنی كردو ئەنجامدانی كۆبوونەوەكەش لەئیدارەی گەرمیاندا بەرزنرخاند، دواتر یاداشتێكیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن كرد بۆ ئەوەی ئەنجومەن لەلایەن خۆیەوە بەدواداچوون بۆ داواكاریەكانیان بكات.
پاشان (بەڕێوبەری گشتی رێگاوبانی سلێمانی) وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كردو  پاشان رایگەیاند "رێگاوبانەكان لەمەترسیدان‌و لەچەند ساڵی داهاتووشدا بەرەو نەمان دەچن"
پاشان ئاماژەی بۆ كێشەو گرفتەكانی بەڕێوبەرایەتیەكەیاندا كە بریتیی بوون لە:
1. دیارینەكردنی بودجەی پێویست بۆ رێگاوبانەكان.
2. بەڕێوبەرایەتی گشتی رێگاو بانی سلێمانی تەنها دەتوانيت (10%)ی رێگاوبانەكان چاك بكەن.
3. كەمكردنەوەی بودجەی چاككردنەووەی رێگاوبانەكان لە (360.000.000) سێ سەدو شەت ملیۆن دینارەوە بۆ (80.000.000) هەشتا ملیۆن دینار.
دواتر بەڕێوبەری گشتی رێگاوبانی سلێمانی رایگەیاند، ئەگەر بارودۆخەكە بەمشێوەیە بەردەوام بێت، سەرجەم رێگاكان دەبنە رێگای مەرگ.
پاشان (ئازاد محەمەد ئەمین) چەند پرسیارێكی ئاڕاسەی بەڕێوبەری گشتی رێگاوبانی سلێمانی كرد بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگا چارەكی یەكی گونجاو بۆ چارەسەركردنی كێشەی رێگاوبانەكان.
لەكۆتایشدا بەتێكڕای دەنگی ئەنداانی ئامادەبوو بڕیاردرا ئەنجومەنی پارێزگا بەدواچوون بۆ كێشەكان بكرێت.
شایانی باسە ئەمە چوارەم كۆبوونەوەی ئەم خولەی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) یە كە لە دەرەوەی تەلاری ئەنجومەندا ئەنجامدەدرێت، لە ساڵانی رابردوودا (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) سێ كۆبوونەوەی دیكەی لە هەریەك لە قەزاكانی (پشدەر، چەمچەماڵ، سەیدصادق)دا ئەنجامداوە .
بۆ بینینى وێنەكانی كۆبوونەوەكە كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكە:


زیاتر بخوێنەوە