/   هەواڵ

رێكەوت زەكی: نوێنەرە بڕیار بەدەستەکانی ئـەم شارە لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان کەمتەرخەمی یەکەمن

2019-04-15

رێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە نووسینێكدا كە بۆ (پێگەی ئەلكترۆنی رێكخراوی كوردستان بۆهەموان)ی ناردووە، باس لە دیار ناڕوونی داهاتی پارێزگای سلێمانی دەكات.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا، شەقامی (100) مەتری سلێمانی دەڵێت: " بڕی تەرخانکردنەکەی بۆ ساڵی ٢٠١٩ بڕی ٩٠ ملیار دیناربوو، بەڵام کەمکراوەتەوە بۆ ٥٠ ملیار دینار لەمساڵدا واتە بەداخەوە بڕی ٤٠ ملیار دیناری لێکەمکرایەوە!!."
لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەدا (رێكەوت زەكی) دەڵێت:" دوای تەواوکردنی شەقامی (١٢٠) مەتری لەشاری ھەولێری خۆشەویست وا دەستکرا بە شەقامی (١٥٠) مەتری، کە ھەموو ئـاوەدانی و پێشکەوتنێکی پایتەختی ھەرێمی کوردستان مایەی دڵخۆشی زۆرە، بەڵام نیگەرانیەکە لەوەدایە بۆ ھێشتا سلێمانی لە (٦٠) ی دایەو (١٠٠) یەکەشی ئـاوایە کە ھەیە!! کێ کەمتەرخەمە؟"
بۆ خوێندنەوەی تەواوی نووسینكە كلیك لەم لینكە بكە:
http://www.keodd.org/wtarview?wtar=16081&auther=4004

زیاتر بخوێنەوە