/   هەواڵ

شیروان میرزا‌و حەسەن ئاڵی: سبەینێ لەگەڵ جوتیاران گردەبینەوە

2019-04-15

ئەمڕۆ (دووشەممە) (15/4/2019) هەریەكە لە (شیروان میرزا)‌و (حەسەن ئاڵی) ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لەشاری بەغداد سەردانی ئەو جوتیارانەیان كرد کە بە مەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان چوونەتە بەغداد، لەمیانی كۆبوونەوەیەكدا ئەو دوو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریانداوە سبەینێ لەگەڵ جوتیارەكاندا بەشدار دەبن لەو گردبوونەوەی كە بڕیارە لە (گۆڕەپانی تەحریر) ئەنجامی بدەن و هەروەها لەگەڵیان دەبن تا ئەوکاتەی وەڵامێکی گونجاوو قەناعەتپێکەر وەردەگرن. هەروەها ئەو دوو ئەندامەرایانگەیاندووە  لای خۆیانەوە بەردەوامدەبن لە هەوڵەکانیان بۆ ئەوەی بە زووترین کات تەواوی مافەکانیان پێیدرێت، هەروەها بڕیاریشە لەو بارەیەوە دیداری سێ سەرۆکایەتییەکە بۆ بینینی جوتیاران رێکبخەن.

زیاتر بخوێنەوە