/   هەواڵ
دانا جەزا، بەدواداچوون بۆ چۆنێیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەكات
2019-04-16
(دانا جەزا) ئەندامی فراكسیۆنی (پارتی دیموكراتی كوردستان) و ئەندامی لیژنەی (پەیوەندییەكانی دەرەوە) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهاوەڵی شاندێكی (نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی فرۆکەخانەی سلێمانیان کردو لەلایەن بەڕێز (طاهیر عبدالله) بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکەوە پێشوازییان لێکرا.
مەبەستی سەردانەکە بۆ بەدواداچوون و چۆنێیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی فڕۆکەخانەو کێشەو لەمپەرەکان بوو، لەمیانی كۆبوونەوەكەدا بەڕێوبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی تیشكی خستە سەرگرنکترین کێشەکانی فڕۆكەخانەكە، چارەسەری كێشەكانیش ئەرکی هەردوو لایەنی حکومەتی ئیتحادی و هەرێمە، هەروەها داواشی کرد دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق لە ڕووی گرنگیپێدانەوە جیاوازی نەکات لە نێوان فڕۆکەخانەکانی عێراق و ئەبێ هەمووی وەک یەک سەیر بکرێت.
لە كۆتایشدا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:هەوڵ دەدەین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق کاری باشتر بکەین بۆ فڕۆکەخانەکانی هەرێم.