/   هەواڵ
هۆشیار عبدالله: بە گرنگی دەزانم كار لەسەر چاودێریكردنی كاروباری پەرلەمانتاران بكەن
2019-04-22
بەمەبەستی گفتوگۆكردن لە سەر پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی) (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) لە درێژەی سەردانەكانیدا بۆ لای ئەندامانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ پارێزگای سلێمانی)، ئەمڕۆ (دووشەممە) بەرواری (22/4/2019)، سەردانی بەڕێز (هۆشیار عبدالله) ئەندامی فراكسیۆنی (گۆڕان) و ئەندامی (لیژنەی دارایی) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لەسلێمانی كرا.
لە میانی كۆبوونەوەیەكدا (ئارام كەمال) بەڕێوبەری پڕۆژە لە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) تیشكی خستە سەر چالاكییەكانی پڕۆژەو چۆنیەتی هاوكاریكردنو بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ پارێزگای سلێمانی لەپڕۆژەكەدا.
دواتریش بەڕێز (هۆشیار عبدالله) خۆشحاڵی خۆی بۆ پڕۆژەكە دەربڕیو بەكارێكی گرنگ و پێویستی وەسفكرد و ئامادەیی خۆیشی دەربڕی بۆ هەر جۆرە هاوكاریەك بۆ سەرخستنی پڕِۆژەكە.
لە راستیدا لە هەموو بوارێكدا هەڵسەنگاندنو بەدواداچوون گرنگە، بەتایبەتیش بۆ ئەوانەی كە نوێنەری خەڵكن پێویست وگرنگترە
(هۆشیار عبدالله) لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ پێگەی ئەلیكترۆنی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)و لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا كە ئایا لەگەڵ ئەوەدان كە هەڵسەنگاندنو بەدواداچوون بكرێت بۆ كارو ئەدای پەرلەمانتاران؟
لەوەڵامدا وتی " لە راستیدا لە هەموو بوارێكدا هەڵسەنگاندنو بەدواداچوون بۆ كاروبارەكان گرنگە، بەتایبەتیش بۆ ئەوانەی كە نوێنەری خەڵكن پێویست وگرنگترە"
هەروەها ئەو ئەندامەی (فراكسیۆنی گۆڕان) لە درێژەی وەڵامەكەیدا وتی: "ئەو كارەی ئێوە زۆر بە گرنگ دەزانم وەكو رێكخراوێكی NGO كار لەسەر چاودێریكردنی كاروباری پەرلەمانتاران بكەن چ بۆ ئاشنا كردنی خەڵك بەچالاكییەكانیان، چ هاندانمان بۆ چالاكی بەكارێكی پێویستی دەزانم، بەش بەحاڵی خۆم سوپاستان دەكەمو پێمخۆشە هەموو جۆرە هاوكاریەكتان بكەین لە چاودێریكردنی كارەكانی ئێمەو بەتایبەتیش ئەوەی پەیوەستە بەمنەوە"
لەكۆتایشدا بەڕێوبەری پڕۆژە سوپاسو دەستخۆشی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی ئاڕاستەی بەرێز (هۆشیار عبدالله) كرد لەبەرامبەر وەڵامدانەوەی ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی).
شایانی باسە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) لەمساڵدا بەشێك لەپڕۆژەكانی تەرخانكردووە بۆ كاركردن لە گەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ پارێزگای سلێمانی كە لەلایەن رێكخراوی (NED )ی ئەمریكییەوە پاڵپشتی دەكرێت.