/   هەواڵ
هۆشیار عەبدوڵا داوای زانیاری لەسەر خەرجییەكانی سەرۆكایەتی كۆمار دەكات
2019-04-27
هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی فراكسیۆنی ( گۆڕان)و ئەندامی لیژنەی دارایی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) نوسراوێكی بەژمارە (297) لە (27/4/2019)دا ئاڕاستەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە، تایبت بە چۆنێتی سەرفکردنی بودجە و تخصیصاتی سەرۆکایەتی کۆمار.
شایانی باسە بە پێی دەستوری عێراق و پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان وەک بەشێک لە ڕۆڵی چاودێریکردن، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی، داوایکردوە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران پرسیارێکی پەرلەمانی ئاراستەی سەرۆکایەتی کۆمار بکات سەبارەت بە تێکرای ئەو پارانەی لە هەموو روویەکەوە چ وەك سەرۆك كۆمارو چ وەك نوسینگەی سەرۆك كۆمار خەرجیان كردووە لەو کاتەوەی ئەو پۆستەیان وەرگرتووە.
بە گوێرەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان و وەک بەشێک لە رۆلی چاودێریکردن یەکیک لە رێگاکان ئاراستەکردنی پرسیاری پەرلەمانیە کە دەکرێت بە زارەکی یا نوسراو وەڵام بدرێتەوە ، لەو روەوە هۆشیار عەبدوڵا داوای تێکرای داتا و زانیاریەکانی بە نوسراو کردووە.