/   هەواڵ

سەرکەوت شەمسەدین: ئەم ئارامییەی عێراق و کوردستان، بەرهەمی هاوپەیمانی گەندەڵکارانە

2019-05-15

لەمیانی بەشداریكردنی لە پانێڵی "گەندەڵی و ئاشتی" لە کۆنفرانسی ئاشتی سوید (دیداری ستۆکۆڵم ۲٠۱۹)، (سەرکەوت شەمسەدین) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وتەیەكی پێشكەشكرد‌و تیتیدا تیشكی خستە سەر گرفتەکانی بەردەم ئاساییکردنەوەی دۆخی عێراق، بەرقەرارکردنی ئاشتی، هەرەشەکانی بەردەم دیموکراسی و سەرهەڵدانی شەپۆلێکی نوێی گەندەڵی لە عێراق.
شیاوی باسە ئەم دیدارە ساڵانە لە لایەن (پەیمانگای ستۆكهۆڵمی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ئاشتی-  / Stockholm International Peace Research Institute - SIPRI) ساز دەكرێت.
لە پەنێڵی "گەندەڵی و ئاشتی" لە کۆنفرانسی ئاشتی سوید (دیداری ستۆکۆڵم ۲٠۱۹) سەرکەوت شەمسەدین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لە گرفتەکانی بەردەم ئاساییکردنەوەی دۆخی عێراق، بەرقەرارکردنی ئاشتی، هەرەشەکانی بەردەم دیموکراسی و سەرهەڵدانی شەپۆلێکی نوێی گەندەڵی لە عێراق کە ئەویش کردنی سیاسەتە بە مەزادی کرین و فرۆش بە پۆست و گرێبەستی دەیان ملیۆن دۆلاری.
شەمسەدین باسی لەوەشکرد کە ئەم شەپۆلە نوێیەی گەندەڵی هەریەک لە گروپە خاوەن چەکدارەکان، سیاسیە تازەکان کە لە بزنس و سەفەقاتی بازرگانی یەوە هاتون، لەرێگەی بونی کەناڵی میدیا و هەرەشەی چەکدارەکانەوە هەم ساختەکاری هەڵبژاردن دەکەن و کورسی پەرلەمان بخۆیان زیاد دەکەن، هەم پۆستەکانی حکومەت دەکرن و هەم ئیفتیزاز/هەرەشە لە وەزیر و پارێزگار و کەسانی خاوەن بریار لە پێگەکانی حکومەت، پۆلیس، سوپا دەکەن.
راشیگەیاند کە ئەم ئارامییە کاتیەی لە عێراق و کوردستان دروستبووە بەرهەمی سەرکەوتنی دیموکراسی نیە، بەرهەمی سەرکەوتن نیە بەسەر تیرۆر دا، بەڵکو بەرهەمی هاوپەیمانی گەندەڵکارانە بۆ بەشکردنی سەروەت و دەسەڵات لەنێوان حزبە باڵادەستەکانی هەرسێ پێکاتەکە، کە ئەوەی ئێستا دەستیان دەکەوێت لە گرێبەستەکانی حکومەت و قاچاغبردنی نەوت و قرغکردنی پرۆژەکانی وەبەرهێنان، قۆرغکردنی کەرتی بانک، هچ کات بە تەقینە و شەرکردن دژی یەکتر دەستیان نەدەکەوت، بەڵکو شەر و پشتیوانی تیرۆربۆ ئەوەبو ئاوا سەروەتی عێراق دابەش بکەن.
لە کۆتایشدا سەرکەوت شەمسەدین مەترسی خۆی لە دەرەنجامی ئەم شەپۆلە نوێیەی گەندەڵی خستەروو وە رایگەیاند، ئێستائەم سیاسیە سەفقەچییانە پەرلەمانیان کردوە بە گۆرەپانی مەزاد و کرین فرۆش و گەلی عێراقیش بە دەست نەب,ونی بێکاری، نەبونی خزمەتگوزاری دەناڵێنێ کە لە ئایندەدا ئەم نیگەرانیەی خەڵک دەتەقێتەوە چونکە خەڵک متانەی بە دامەزراوەکانی دەوڵەت لەدەستیاوە، بۆیە دەبێت سیستمی هەڵبژاردن چاکسازی بنەرەتی تیادا بکرێت کە خەڵک دڵنیابێت لەوەی نوێنەری راستەقینەی هەڵدەبژێرێت، وە خەڵک بتوانێ چاودێری نوێنەرەکانیان بکەن و رێگە نەدرێت مافیاکانی نەوت و چەک کنترۆڵی پەرلەمان بکەن، کە ئێستا بەشێکی حزبەکان بونتە گروپی مافیای و قاچاغچی نەوت، مەزادچی پۆستەکانی دەوڵەت.
(پەیمانگای ستۆكهۆڵمی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ئاشتی/ Stockholm International Peace Research Institute  SIPRI) پەیمانگایەكی نێودەوڵەتی سەربەخۆیە ، تایبەتمەندە بە ئەنجامدانی توێژینەوە لەبواری ململانێكان‌و كۆنترۆڵكردنی چەك‌و داماڵینی چەك، لەساڵی (1966) لە سوید دامەزراوە لە ئامانجەكانیشى بەشداریكردنە لە تێگەیشتن لە مەرجەكانی چارەسەری ئاشتییانە بۆ ململانێ نێودەوڵەتیەكان‌و چەسپاندنی ئاشتییە. 

زیاتر بخوێنەوە