/   هەواڵ

كاردانەوەكانی كۆنگرە رۆژنامەنووسەیەكەی د. غالب محەمەد

2019-05-28

پاش ئەوەی لە بەرواری (23/5/2019)(د.غالب محمد) ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی ئەنجامداو تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە لەسەر دابەشنەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم سكاڵا لە سەر حكومەتی هەرێم تۆمار دەكات، كۆنگرە رۆژنامەنووسیەكە هەر زوو كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناو رۆژی (27/5/2019) وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیان ئەنجامداو تیایدا باسیان لە داهات و خەرجییەكانی حكومەت كرد و هەروەها بڕی ئەو پارانەشی كە وەك مووچە لەلایەن بەغداوە گەشتووەتە هەرێم.

لەلایەكی دیكەشەوە (مونا قەهوەچی) سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، سكاڵای یاسایی لەسەر (د.غالب محمد) ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان تۆمار دەكات و دەڵێت پێویستە سزای ئەو بێڕێزیانەی بە مادی و مەعنەوی بدات، لەبەرامبەردا ئەو پەرلەمانتارە دەلێت ئەو دەیەوێت لەسەر حسابی من ببێت بە ژمارە.

هەوەها ئاماژە بەوە دەكات كە لە سۆنگەی هەستكردنی بە بەرپرسیارێتی و "بۆ ڕێگری لەم سوكایەتیە بڕیارمانداوە سكاڵا لەسەر ناوبراو تۆمار بكەین و سزای ئەم هەموو بێڕێزیە بدات و پێویستە سزای مادی و مەعنەوی بدرێت".

لەبەرامبەردا غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی رایگەیاند "من هەر نازانم مونا قەهوەچی كێیە‌و ‌و لەچ فراكسیۆنێكە، دیارە ئەیەوێت ببێت بە ژمارە، من 26 هەزار 700 دەنگم هێناوە، مونا قەهوەچی كەسرەكەی منیشی نەهێناوە ئێستا چۆن سكاڵا لەسەر من تۆماردەكات؟".

شیاوی باسە تاكو ئێستا نەتوانراوە كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بكرێت.


زیاتر بخوێنەوە