/   هەواڵ

راپۆرتێك بۆ پاراستنی مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئامادە دەكرێت

2019-06-12

ئەمڕۆ (چوارشممە) بەرواری (12/6/2019) هەریەكە لە نوێنەران (شیروان میرزا ، ئەحمەد حەمە رەشید، هۆشیار عەبدوڵا،جەمال کۆچەر) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، روونكردنەوەیەكیان بڵاوكردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی  عیراق راپۆرتێک ئامادەکراوە تیایدا ئەنجامەکانی بانگێهێشتی وەزیری دارایی و کۆمپانیای سۆمۆ بۆ لیژنەی دارایی خراوەتە ڕوو.
هەروەها لە روونكردنەوەكەدا هاتووە: سەبارەت بە کێشەی نەوت و ئەو پارەیەی بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت تیایدا چەندین راسپاردەی گرنگی تێدایە بۆ پاراستنی مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان،هەروەک راسپاردەی گرنگی تێدایە سەبارەت بە مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان،  ئێمە هەر چوارمان تەئکیدمان کردەوە کە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت بگاتە دەستی فەرمانبەران بە شیوەی مانگانە بە پێچەوانەوە حکومەتی ئیتیحادی هەنگاوی تر دەگرێتە بەر.
وا بریارە لە دانیشتنی  سبەینێدا (13/6/2019)دا ئەو راپۆرتە بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.

زیاتر بخوێنەوە