/   هەواڵ

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: پەردەپۆشکردنی هەندێك ڕاستی دەچێتە خانەی خیانەتكردن لە هاووڵاَتیان.

2019-06-16

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بودجه‌ و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند : دڵسۆز بوون بۆ گه‌ل و نیشتمان به‌قسه‌ی بریقه‌دارو وموزایه‌ده‌ی سیاسی بێمانا ناكرێت و له‌هه‌مانكاتدا په‌رده‌پۆشكردنی هه‌ندێ ڕاستی ده‌چێته‌ خانه‌ی خیانه‌ت له‌و ئه‌مانه‌ته‌ی كه‌ هاوڵاتیانی كورد به‌خشیویانه‌ به‌هێزه‌ سیاسیه‌كان. 
له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەو ئەندامەی ئنجومەنی نوێنەران، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ دەكات ‌ له‌باره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵی كوردستان و گرفت دروستكردن بۆ پشكی بوجه‌ی هه‌رێم و بابه‌تی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ئیقلیم، سه‌رۆك كۆماری عێراق و  سه‌رۆكی حكومه‌تی‌ هه‌رێم و  سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران  و به‌رپرسی كاروباری فراكسیۆنی پارتی له‌به‌غدا له‌و پرسانه‌ ئاگاداركراونه‌وه‌.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ده‌ڵێت بۆیه‌ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه‌ هه‌رچی روده‌دات له‌ئه‌ستۆی ئه‌و به‌رپرسانه‌یه‌ كه‌ گوێ ناگرن بۆ دڵسۆزیه‌كانی ئیمه‌ و له‌ماوه‌ی داهاتودا به‌ به‌ڵگه‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌خه‌مه‌روو كه‌ ئه‌وسكاڵایه‌ له‌چی پێك هاتوه‌و چ گرفتیك دروست ده‌كات.
ئەمەی خوارەوەش دەقی راگەیەندراوەكەیە"
بۆ رای گشتی کوردستانیانی خۆشەویست
دیارە دڵسۆز بون بۆ گەل و نیشتمان بەقسەی بریقەدارو وموزایەدەی سیاسی بێمانا ناکرێت و لەهەمانکاتدا پەردەپۆشکردنی هەندێ ڕاستی دەچێتە خانەی خیانەت لەو ئەمانەتەی کە هاوڵاتیانی کورد بەخشیویانە بەهێزە سیاسیەکان .
نزیکەی مانگیک پێش ئیستا هەندیک هەواڵ هەبوو سەبارەت بە گرفت دروست کردن بۆ هەرێمی کوردستان پشکی بوجەو بابەتی نەوت لەسەر ئاستی ناوخۆ و ئیقلیم ، دوای کۆمەڵێک مشورەت لەگەڵ هاوڕێکانم لە لێژنەی دارایی و سەردانی کردنی سەرۆک کۆمار و موناقەشەی بابەتەکان لە (۱۳\٥\۲٠۱۹) دوو یاداشتم نوسی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی حکومەتی کاربەڕیکەری هەرێم و راستەوخۆ سەرۆک کۆمارم ئاگادار کردەوە لەو هەوڵانەی کە دەدرێن دژ بەبەرژەوەندی خەڵی کوردستانن و لەڕێگەی راوێژکار هاوژین عمر یاداشتم رادەست بەرێز سەرۆک کۆمار کرد و یاداشتی دوەم لە ڕێگەی بەڕێز عبدالستار مجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ئاراستەڕێز نێچیرەڤان بارزانی کردو بۆ دڵنیابونیشم وینەیەکیم نارد بۆ برای بەرێز دکتۆر ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و وینەی سێهەم نارد بۆ بەڕێز فارس سلێڤانی بەرپرسی کاروباری فراکسیۆنی پارتی لەبغداد بۆ ئەوەی بگات بەدەستی بەرێز سەرۆکی حکومەتی نوێ ،هەربۆیە جەماوەری خەڵکی کوردستان ئاگادار دەکەمەوە هەرچی رودەدات لەئەستۆی ئەو بەرپرسانەیە کە گوێ ناگرن بۆ دڵسۆزیەکانی ئیمە چونکە ئەو زانیاریانەی دەست ئیمە دەکەوێت راستەوخۆ شوێنی تایبەتیان لێئاگادار دەکەمەوە لەخواش بەزیاد بێت لەنێو پەرلەمانی فیدراڵدا متمانەیەکمان هەیە کە گوێمان بۆ دەگیریت لە زۆرێک لە فراکسیۆنەکان 
هەربۆیە لە ماوەی چەند رۆژی رابوردودا لە کۆبونەوەی لێژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری دارای راپۆرتیک ئامادەکراوە و ئەمڕۆش برێاری پێکهێنانی لێژنەیەکی فراوان فراواندرا کەئەندامانی (چوار) لێژنە لە خۆ دەگرێت بۆ بابەتی ئەوسکاڵایەی کە عێراق تۆماری کردوە لەسەر تورکیا کە من لە خاڵی یەکەمی یاداشتەکەم ئاماژەم پیداوە.
لەماوەی داهاتودا بە بەڵگە بەڵگەنامەکان دەخەمەروو کە ئەوسکاڵایە لەچی پێکهاتوەو چ گرفتیک دروستدەکات

زیاتر بخوێنەوە