/   هەواڵ

سایتی پەرلەمانی عێراق گرنگی بە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی نادات

2019-06-16

لەبەرواری (3/10/2018) بۆ (15/6/2019) لە كۆی (1.534)  هەزاو پێنج سەدو سی و جوار هەواڵ و چالاكی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی  عێراق تەنها (4) چالاكی نوێنەرانی( پارێزگای سلێمانی) لە پێگەی فەرمی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بڵاوكراوەتەوە، لەكاتێكدا لە بەشی تایبەت بە چالاكی (نوێنەران- النواب)، چەندین چالاكی نوێنەرانی  دیكەی پارێزگاكانی  هەرێمی كوردستان و عێراق بڵاو كردووەتەوە، بەڵام  لە كۆی (1.534)  هەزاو پێنج سەدو سی و جوار هەواڵ و چالاكی تەنها (4) چالاكی نوێنەرانی (پارێزگای سلێمانی)انیان بڵاوكردووەتەوە، كە بریتیتن لە چالاكییەكانی هەریەكە لە (د. بەهار مەحمود/ فراكسیۆنی گۆڕان)، (د. رێبوار كەریم/ سەربەخۆ)، هەروەها دوو چالاكی (یسری رجب كمر/ فراكسیۆنی نەوەی نوێ). 
شیاوی باسە ئەو پەرلەمانتارانەی چالاكییەكانی بڵاو كراوەتەوە ، هەستاون بە چالاكی هەمەچەشن لە پارێزگاكانی خۆیاندا، لەوانە سەردانی فەرمانگەكان، كۆبوونەوە لەگەڵ هاووڵاتیان‌و سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەكان‌و ...هتد.
بۆیە خوێنەر كاتێك سەردانی ئەو بەشەی ماڵپەِری (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) دەكات، وا هەست دەكات كە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی هیچ چالاكییەكیان نەبێت، بۆیە ئەركی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانییە گرنگی زیاتر بەكارو چالاكییەكانیان بدەن‌و فشار بخەنە سەر بەڕێوبەرانی ماڵپەڕی (نەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) تا چالاكییەكانیان بڵاو بكەنەوە.

زیاتر بخوێنەوە