/   هەواڵ

سێ نوێنەری پارێزگای سلێمانی بۆجاری دووەم سەردانی دادگای فیدراڵی عێراق دەكەن

2019-06-17

‏‎ ئەمرۆ دوشەممە( 17/6/2019)، هەریەكە لە (ئەحمەد حاجی رەشید، سەرکەوت شەمسەدین، هۆشیار عەبدوڵا) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بۆ جاری دووەم سەردانی دادگای فیدراڵی عێراقیان كردو بەشداربوون لە  دانیشتنێكی سکالای وەزارەتی نەوتی عیراق كە لە سەر وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم تۆماری كردبوو، لە نزیکەوە چاودێری بەرێوەچونی دانیشتەکە بوون.
بەپێی لێدوانێە رۆژنامەوانییكەی هەرسێ ئەندامە كەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڵاویان كردۆتەوەو كۆپیەكیشی بۆ (بۆ پێگەی ئەلكترۆنی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) نێردراوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە : ‏‎ "ئێمە وەک سێ پەرلەمانتار پێمان وایە کە گرنگە مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان بە شیوەی دەستوری و یاسایی چارەسەر بکرێت و داهاتەکەی بخرێتە خزمەتی هاونیشتیمانیانەوە.
لەو چوارچیوەیەشدا کاردەکەین بۆ پەلەکردن لە دەرچواندانی یاسایی نەوت و گاز و بە وردیش چاودێری ئەو کەیسە دەکەین لە دادگای فیدڕاڵی".

ئەمەی خوارەوەش دەقی لێدوانەرۆژنامەوانییەكەیە:
‏‎ ئەمرۆ دوشەممە ۱۷ ی حوزەیران ، لە شاری بەغداد دانیشتنێكی دیکەی سکالاکەی وەزارەتی نەوتی عیراق لە سەر وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی عێراق بەریوەچوو،لە نزیکەوە بەشداربوین و چاودێری بەرێوەچونی دانیشتەکە بوین.
‏‎ دادگا وەڵامی لایەنەکانی بەدەستگەیشتوە جگە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دکتۆر عادل عەبدولمەهدی،لە دانیشتنەکەدا دادگای فیدراڵی رەتیکردەوە وەڵامی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەبری وەڵای سەرۆک وەزیری عێراق وەربگرێت ، داوا لە نوینەری سەرۆک وەزیران کرا کە وەڵامی سەرۆک وەزیران ئامادەبکات بۆ دانیشتنی داهاتو کە لە رۆژی پێنجی مانگی هەشتی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.
ئێمە وەک سێ پەرلەمانتار پێمان وایە کە گرنگە مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان بە شیوەی دەستوری و یاسایی چارەسەر بکرێت و داهاتەکەی بخرێتە خزمەتی هاونیشتیمانیانەوە.
لەو چوارچیوەیەشدا کاردەکەین بۆ پەلەکردن لە دەرچواندانی یاسایی نەوت و گاز و بە وردیش چاودێری ئەو کەیسە دەکەین لە دادگای فیدڕاڵی.
لە ماوەی رابردودا لەبەر ئەوەی چارەسەرەکان ئیتیفاقیی سیاسیی بون نەک یاسایی وەک خۆیان جێبەجێنەکراون و لەبەرامبەریشدا خەڵک باجەکەی داوە و فەرمانبەرانی هەرێم بێ موچە بون،بۆیە مەبەستمانە بە چارەسەری یاسایی و دەستوری مەترسی برینی موچە بەیەکجاری چارەسەر بکەین.
ئەحمەد حاجی رەشید
سەرکەوت شەمس
هۆشیار عەبدوڵا

زیاتر بخوێنەوە