/   هەواڵ
دوو نوێنەری پارێزگای سلێمانی بەرێوەبەرایەتی تۆماری خابوبەرەی یەک و دوو ی سلێمانیان بەسەركردەوە
2019-06-20
ئەمرۆ (پێنج شەممە) بەرواری(۲٠/٦/۲٠۱۹)لەچورچێوەی بەدواداچوونەكانیاندا، هەریەكە لە (ئەحمەد حاجی رەشید)و (سەركەوت شەمسەدین) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)،سەردانی هەردوو (بەرێوەبەرایەتی تۆماری خانوبەرەی یەک و دوو) ی سلێمانییان کرد.
بەمەبەستی بەدواداچوون سەبارەت بەهاوکاریكردنی هەردوو بەڕێوبەرایەتی نابراو بۆ کردنەوەی لقی بانکی (رافیدەین و رەشید)ی عێراقی لە پارێزگای سلێمانی...
شایانی باسە هەردوو نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی هەر دوو (بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی تۆماری خانوبەرەی ( یەک و دوو) یان بەسەربازی ون ناوەزەد كرد بەوەی كەتوانیویانە دوو فەرمانگەی میری نمونەیی یەکجار شایستە دابمەزرێنن کە هاوڵاتی بتوانێت سودێکی زۆر لەمکارەی ئەمان ببینێت، بەوەی نمونەی بەڕێوەبەرایەتیەکانیان هاوتاکردوە بە بەرێوەبەرایەتیەکانی وڵاتانی پیشکەوتوو هەمووشی بە توانای خۆماڵی.
هەروەها دوو نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی ئاماژەیان بۆ ئەوە كردكە: حەقە ئەزمونی ئەم دوو خانمە بگوێزرێتەوە بۆ فەرمانگەكانی دیكە لەو كارانەی كە ئەم دوو بەڕێوبەرایەتەی پێجیا دەكریتەوە لە بەڕێوبەراەتییەكانی دی بریتین لە:
_ بە دیجیتاڵکردن و پارستنی ئەرشیف و دۆکیۆمێنتەکان
_ دانانی سیستمی یەک ویندۆ شۆم لەبری ژورو ژور
_ بونی ژوری چاوەروانی پێشکەوتو وە دابینکرنی وای فای
_ پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ هاوڵاتیان لەرێگەی فەیسبوک
_ بونی پارکێکی فراوانی ئۆتۆمبێل (تاپۆی یەک) کە داهاتێیشی هەیە بۆ شارەوانی.
_ ستافێکی راهێنراو و خاوەن ئەتەکێت و شارەزا.