/   هەواڵ
فراكسیۆنی (نەوەی نوێ) گۆڕدرا بۆ فراكسیۆنی (ئایندە)
2019-07-02
فراكسیۆنی (نەوەی نوێ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا بە گۆڕینی ناوەكەی لە (نەوەی نوێ)ەوە بۆ بۆ فراكسیۆنی (ئایندە)
ئەمەش پاش ئەوە دێت سەرۆكی فراكسیۆنی (نەوەی نوێ) لەبەرواری (30/6/2019)دا نوسراوێكی بەژمارە (56) ئاڕاستەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردو تیادا هاتووەكە:"فراكسیۆنی (نەوەی نوێ) بڕیاریداوە بە گۆڕینی ناوەكەی بۆ فراكسیۆنی (ئاییندە)"
هەروەها بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فراكسیۆنەكە، كە لە پەیجی تایبەتی خۆیان لە فەیسبوك بڵاوكراوەتەوە، دوای ئەوەی بژاردەی وازهێنان لە سەرۆكایەتی نەوەی نوێ خراوەتەبەردەم سەرۆكی جوڵانەوەكە، بەڵام وەڵامی نەرێنی بووە، بۆیە بە فەرمی ناوی فراكسیۆنی نەوەی نوێ گۆڕادراوە بۆ فراكسیۆنی "ئایندە"، ئەوەش بە نوسراوی فەرمی فراكسیۆنەكە لە پەرلەمانی عیراقدا راگەیەندراوە.
لەوبارەیەوە رابون مەعروف سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت "فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا دابڕانی خۆی لە نەوەی نوێ راگەیاند، هەروەها لەهەوڵی ئەوەداین بەشێكی كارای بەرەی ئۆپۆسیۆن بین".