/   هەواڵ

سلێمانی: (ئەحمەدی حاجی رەشید و سەرکەوت شەمسەدین) بەدواداچوون بۆ نرخی موڵک و کەلوپەل دەكەن

2019-07-17

هەریەكە لە  (ئەحمەدی حاجی رەشید و سەرکەوت شەمسەدین) بەیاوەری شاندێکی بانکی رافیدەین لە بەغداد، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتی تۆمارگەی خانووبەرەو بانکی رەشیدی پارێزگای سلێمانی بەسەر دەكەنەوە.
رۆژی دووشەممە بەرواری 2019/7/15  بە مەبەستی بەئاگابوون و بەدواداچونی نرخی موڵک و کەلوپەل لەپارێزگای سلێمانیدا، هەریەكە لە   (ئەحمەدی حاجی رەشید و سەرکەوت شەمسەدین) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەیاوەری شاندێکی بانکی رافیدەین لە بەغداد، سەرۆکایەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرێتی تۆمارگەی خانووبەرەی رۆژهەڵات و بانکی رەشیدیان كرد، شیاوی باسە لە ماوەی رابردووشدا ئەم دوو نوێنەرەی پارێزگای سلێمانی چەند بەڕێوبەرایەتیەكی دیكەی پارێزگاكەیان بەسەركردووەو  لەبەرنامەشیاندایە لە داهاتوودا ئەو بەڕێوبەرایەتیانە بەسەر بكەنەوە كە فیدراڵین‌و پەیوەندیان بە حكومەتی فیدراڵیەوە هەیە.

زیاتر بخوێنەوە