/   هەواڵ

حەسەن ئاڵی سەردانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەكات

2019-07-17

(حەسەن ئاڵی) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، سەردانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی كرد
ئەمڕۆ  (چوارشەممە) (17/7/019) (حەسەن ئاڵی) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ، سەردانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی کردو لەلایەن لیوا (حەسەن نوری محمد امین) پێشوازی کرا
ئامانج لە سەردانەکە پێشکەشکردنی چەند پێشنیارو داواکارییەک بوو، سەبارەت بە باشترکردنی مامەڵەی کارمەندانی ئاسایش لەگەڵ هاوڵاتیاندا و بەتایبەت گروپە گەشتیارییەکانی پارێزگاکانی عێراق و دەرەوە، لای خۆیەوە بەڕێوبەری ئاسایشی سلێمانی چەند ڕوونکردنەوەکی سەبارەت بە چەسپاندنی ئاسایش و لەمپەرەکانی بەردەم کارکردنی هەستیارانەی بە شاندەکەی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند و بەڵێنیدا کار بۆ پێشنیارەکان بکات.

زیاتر بخوێنەوە