/   هەواڵ

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی دیاریکرد.

2019-07-22

له‌ دانیشتنی ئەمڕۆیدا ( دووشەممە) بەرواری (22/7/2019)  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی دیاریكرد.
ئەگەرچی دەنگدان لەسەر کۆی یاسای هەڵبژاردنەكان بەهۆی پرسی کەرکوکەوە راگیراوە و ئێستا لایەنەکان گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن، بەڵام ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا لە (1/4/2012) هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەبچێت
بەپێی هەموارە نوێکە، بۆ هەر پارێزگایەک 10کورسی ئەنجومەنی پارێزگا دیاریکراوه‌، بەڵام هەر پارێزگایەک ژمارەی دەنگدەرانی لە یەک ملیۆن کەس تێپەڕێنێت، ئەوا هەر (200) هەزار دەنگێک کورسییەک زیاد دەکرێت بۆ کۆی کورسییەکانی ئەنجومەنەکە.
بەڵام هەرێمی كوردستان تائێستا هێشتا رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی دیارینەكردووە، بۆ دیاریكردنی چارەنووسی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، لە دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ له‌ ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ هەمواركردنی یاسای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ژمارە (3)ی ساڵی 2009 ئەنجامدراو تیایدا تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی بۆكاتێكی نادیار درێژ كردەوە.  

زیاتر بخوێنەوە