/   هەواڵ

هەڵەبجە: د. رێبوار كەریم بەدواداچوون بۆ كێشەو گرفتی هاووڵاتیان دەكات

2019-07-29

ئەمڕۆ (دووشەممە) بەرواری (29/7/2019) (د. رێبوار كەریم) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ كێشەو گرفتی هاووڵاتیان، سەردانی  پارێزگای هەڵەبجەی كرد.
لە میانی سەردانەكەیدا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەگەڵ هەریەكەلە (پارێزگاری هەڵەبجە) و (بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە)و ( زانکۆی هەڵەبجە)  كۆبوویەوە. 
لەگەڵ پارێزگار‌وجێگری پارێزگار ی هەڵەبجە  باسی ئەو بابەتانە کرا کە لەبەغداوە نوێنەران دەتوانن خزمەتی پارێزگای هەڵەبجەی  پێبکەن. 
پاشانیش لەسەر سكاڵاو داوای چەند هاووڵاتیەك (د. رێبوار كەریم) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجەی كرد‌و داوایانکرد کە کێشەی هاوڵاتیان چارەسەر بکرێت و سەرەی مامەڵەی پاسپۆرتیش رێکبخرێت. 
دواتریش ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی (زانکۆی هەڵەبجە)كردو  داوایانكرد بەزووترین کات مامەڵەکانی بەدەستهێنانی دانپێدانانی بڕوانامەکانیان لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عیراق ئەنجام بدەن. ئەوانیش  لەگەڵ لایەنی عیراقی هاوکاریان دەبن.

زیاتر بخوێنەوە