/   هەواڵ

گفتوگۆیكراوەی تایبەت بە سێكتەری رۆشنبیری لە پایتەختی رۆشنبیردا

2019-07-30

ئەمڕۆ (سێشەممە) بەرواری (30/7/2019) رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان  بـــۆ  پــەرەپـێـدانـی دیـمـوكـراســی،  بەهاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی NED ) ئەمریكی گفتوگۆیكراوەی تایبەت بە سێكتەری رۆشنبیری لە پارێزگای سلێمانیدا ئەنجاممدا لەنێوان (لیژنەی رۆشنبیری ‌و هونەرو وەرزش)ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
لەلایەن (لیژنەی رۆشنبیری ‌و هونەرو وەرزش)ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە هەرەیەكە لەبەڕێزان (ئاڤان جەمال/ سەرۆكی لیژنە – هاوسەر هۆشیار/ جێگری سسەرۆكی لیژنە – كاسترۆ مەعروف/ بڕیاردەری لیژنە) ئامادەبوون.
بەشداربوانی گفتوگۆكراوەكەش بریتی بوون لەبەڕێزان بەڕێوبەری گشتی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری‌و هونەری پارێزگای سلێمانی‌و بەرێوبەری بەشەكان‌و مامۆستایانی كۆلێژی هونەر‌و سەندیكای هونەرمەندان ‌و چەندین هونەرمەندو رۆشنبیری شاری سلێمانی‌و مامۆستایانی هونەر.
لەمیانی دوو كاتژمێری چالاكییەكەدا گفتوگۆیەكی چڕی كێشەو گرفتەكانی سێكتەری رۆشنبیری لە پایتەختی رۆشنبیردا كرا.
لەسەرەتادا (ئاڤان جەمال/ سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری ‌و هونەرو وەرزش)ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، باسی لە گرنگی رێكخستنی سێكتەری رۆشنبیری كردوو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە پێویستە هەردوو لایەنی جێبەجێكار و چاودێری پەیوەندی و هەماهەنگی تەواویان لە نێوندا هەبێت، تا بەهەوڵی هەموولایەك بتوانن كێشەكان چارەسەر بكرێن....
پاشانیش دەرگای گفتوگۆكرایەوە بۆ بەشداربووان‌و ئەوانیش راو سەرنج و پێشنیاری خۆیان خستەڕوو، ئەوەی لە گفتوگۆكەدا جەختی لەسەر كرایەوە، لێرەدا چالاكییەكە كۆتایی نەیەت بەڵكو هەوڵی دیكەی بەدوادابێت‌و كار بۆ چارەسەر كردنی گرفتەكان بكرێت بەشێوەیەكی پراكتیكی.
لەكۆتایشدا ئەندامانی لیژنەی (رۆشنبیری ‌و هونەرو وەرزش)ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وەڵامی بەشداربووانیان دایەوە.
بۆ بینینی وێنەكان كلیك لە لینكەی خوارەوە بكە:

زیاتر بخوێنەوە