/   هەواڵ

تەندروستی‌و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە گفتوگۆیەكیكراوەدا

2019-07-31

ئەمڕۆ (چوارشەممە) بەرواری (31/7/2019) رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان  بـــۆ  پــەرەپـێـدانـی دیـمـوكـراســی،    بەهاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی NED ) ئەمریكی گفتوگۆیكراوەی تایبەت بە ژینگەی پارێزگای سلێمانیدا ئەنجامدا لەنێوان (لیژنەی تەندروستی و ژینكە – لیژنەی پلان‌و پڕۆژەكان)ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
لەسەرەتادا (رێبوار ئەحمەد) سەرۆكی (لیژنەی تەندروستی و ژینگە)ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، تیشكی خستە سەر ئەو هەوڵانەی لیژنەكەیان داویانە بۆ چارەسەركردنی گرفتەژینگەییەكان، پاشانیش باسی لەو گرفتانە كرد كە دێنە رێگەی لیژنە تەندروستی و ژینگە، لەبەشێكی دیكەدا (رێبوار ئەحمەد) باسی لەو گرفتە كانی سێكتەری تەندروستی پارێزگای سلێمانیكرد.
پاشان (رەمەزان نامق) سەرۆكی (لیژنەی پلان‌و پڕۆژەكان) لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ گرنگی خاوێن راگرتنی ژینگەكردو ئەو پێی وابوو، كە پێویستە بە هەموولایەك هەنگاوی جدی بنرێن بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی ریسایكلین لە ناوچەی تانجەرۆ.
دواتر دەرگای گفتوگۆكرایەوە بۆ بەشداربوان، ئەوانیش وێڕای ئاڕاستەكردنی چەند گلەییەك كرا لە ئەنجومەنی پارێزگاو پارێزگای سلێمانی‌و كاربەدەستانی سلێمانی، بەوەی كە گرنگییەكی ئەوتۆ نادرێت بە ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ئەمە جگە لەوەی ناوچەی تانجەرۆ بووەتە سەرچاوەی پیشسبوونی ئاوی دەربەندیخانیش....
هەر لەگفتوگكراوەكەدا راو سەرنج‌و پێشنیاری زانستی و  مەنتقییان خستەڕوو بۆ پاكڕاگرتنی ژینگەی سلێمانی.
لەكۆتایشدا هەریەكە لە  (رێبوار ئەحمەد) سەرۆكی (لیژنەی تەندروستی و ژینگە)‌و (رەمەزان نامق) سەرۆكی (لیژنەی پلان‌و پڕۆژەكان)وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانیاندایەوە.
بەشداربووانی ئەم گفتوگۆكراوەیە بریتی بوون لە بەڕێوەبەری گشتی ژینگەی سلێمانی‌و مامۆستایانی زانكۆ‌و نوێنەرانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی‌و، بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی‌و چالاكوانانی بواری ژینگەو رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی.

بۆ   بۆ بینینی سەرجەم وێنەكانی گفتوگۆكراوەكە، كلیك لەم لینكەی خواروە بكە:

زیاتر بخوێنەوە