/   هەواڵ
ئەردەن: ئارەزوو مەحمود بەشداری كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی وەرزشی دەكات
2019-08-25
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەرۆژانی (21-23/8/2019) بەشداریكرد لە كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی وەرزشیدا لە وڵاتی ئەردەن.
(ئارەزوو مەحمود) ئەندامی (لیژنەی وەرزش و لاوان) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەتوێژینەوەیەک بەشداربوو لە دووەمین (کۆنگرەی نێودەوڵەتی زانستی وەرزشی زانکۆی ھاشمیە لەزەرقا ).
لە كۆنگرەكەدا توێژەران بە پێشکەشکردنی توێژینەوەی نمونەیی و زانستی نوێ بەشداربوون.
پێشکەشکردنی چەندین بابەت لەلایەن پسپۆرانی وەرزشی (عەرەبی و فەرەنسی) وخستنەروی بابەتی تازە بۆ ئەوەی وەرزش زیاتر بخرێتە خزمەتی کۆمەڵگاو بەرەوپێشچونی وڵات.
شایانی باسە (110) كەس لە (14) وڵاتی عەربیو بیانییەوە بەشدارى كۆنگرەكە بوون...