/   هەواڵ
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یەكەم كتێخانەی ئەلكترۆنی دەكاتەوە
2019-09-18
بەمەبەستی كار ئاسانكردنی تەواو لە نێوان قائمقام و بەڕێوبەری ناحیەكانو فەرمانگە حكومیەكاندا، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یەكەمین كتێبخانەی ئەلكترۆنی دەكاتەوە...
(د. فەلاح صدیق): ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یەکەم ئەنجومەنە لەسەر ئاستی عێراق
دەبێتە خاوەنی کتێبخانەی ئەلكترۆنی
د. فەلاح مستەفا صدیق، راوێژكاری یاسایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هاوكات دامەزرێنەرو خاوەنی بیرۆكەی كتێخانەكەیە، لە وەڵام ی چەند پرسیارێكی (پێگەی ئەلیكترۆنی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)دا ، ئاماژەی بۆ گرنگی و ئامانجی كتێبخانەكەكردو وتی: "کاتێک فەرمانم بۆ دەرچوو وەک راوێژکاری یاسایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەو داواکارییانەی لە رابردوودا هاتبوونو ئەوانەشی بەردەوام دێن، دێت پێویستیان بەروونکردنەوەی یاسایی هەیە کەدەستم بۆی دەبرد لەبەردەستدا نەبوون وهۆکار یش بۆ بەردەستنەبوونیان زۆرن، لەوانە بەئەرشیف نەکردنی یاسا ورێنمایی وبریارەکان.
دووەم نەبوونی سیستمی حکومەتی ئەلیکترونی واتە داتاکان هەمووی وەرەقی بوون وئەمەش هۆکارێك بوو بۆ فەوتانی ئەو داتایانە، بۆیە بیرم کردەوە لە سەر پێگەی ئەلكترۆنی گۆگڵ (جیمەیل درایڤ – Gmail Drive)ێک هەیە وپارێزڕاوە و(15) گێگات دەداتێ هەر لەوێ وە بیروکەی ئەم کتێبخانەیەم بۆ هات، دەس خۆشیم بۆ بەرێزان سەرۆك وجێگر سەرۆكی ئەنجومەن کە پاڵپشتی ئەم بیرۆکەیەیان کرد وسوپاسی کاک (سمیر) یش دەکەم کەبەرێوەبەری رۆژنامەی وەقایعی هەرێمی کوردستانە، کەبەردەوام ژمارەی نوێی رۆژنامەکەم بۆ دەنێرێت وئێمە لە كتێبخانەكە دایئەگرین.
سەبارەت بەوەڵامی پرسیاری ئەوەی كێ دەتوانێت سود وەرگرێت لەم کتێبخانەیە؟
(د. فەلاح) وتی: " هەموو فەرمانگە وشوێنە گشتییەکان دەتوانن سوود مەند بن لەم كتێبخانەیە، ئیمە بەشێوەیەك ئەو یاسا وبریار ورێنماییانەمان داناوە کەزۆر بەئاسانی دەکرێت شێری بکەیت لەگەڵ ئەو لایەنانەی کەپێویستیان پێیەتی، وئەم کتێبخانەیە هاوشێوەی نییە وئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یەکەم ئەنجومەنە لەسەر ئاستی عێراق کە ئەم کتێبخانەیەی دامەزراندووە