ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەرواری: (10/10/2019 ) نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەهاوكاری (رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان)، هەستابە ئەنجامدانی یەكەمین گفتوگۆی تایبەت بە (هەمواری یاسای داواكاری گشتی) یاسای ژمارە (49)ی ساڵی (2017)، بەئامادەبوونی بەڕێز (حاكم سالار) لە فەرمانگەی داواكاری گشتی سلێمانو (د. فەلاح مستەفا) راوێژكاری یاسایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیو هەرەها چەند پارێزەرو یاسا ناسێك.
لەمیانی گفتوگۆكەدا بەشداربووان راوسەرنجی خۆیان لەسەر هەمواری یاسكە خستەڕوو.
مەبەست لەم چالاكییە، ئەوەیە كە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) دەیەوێت راو سەرنجی یاساناسانو هاوڵاتیان وەربگرێت لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراقو هەرێمی كوردستاندا، دواتریش بەپێی ئەو راوسەرنجو رەخنەو پێشنیارانە لە (ئەنجومەنی نوێنەران) گفتوگۆیان لەسەر بكەن، چالاكی ئەمڕۆش تایبەت بوو بە وەرگراتنی راو سەرنجی بەشێك لەیاساناسانی پارێزگای سلێمانی بوو، لەسەر (هەمواری یاسای داواكاری گشتی) یاسای ژمارە (49)ی ساڵی (2017)، دواتریش لە رێگەی (نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)ەوە دەخرێتە بەردەست نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق).
بریارە لە داهاتووشدا چالاكییەكان درێژەیان هەبێتو هەر جارەی گفتوگۆ لەسەر چەند یاسایەکی دیکە بکرێت.