/   هەواڵ

بەڕێوبەری (فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی كرد.

2019-10-16

بەمەبەستی دروستكردنی هەماهەنگی و هاوكاری لە نێوان (فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)‌و (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، ئەمڕۆ (چوارشەممە) بەرواری (16/10/2019) بەڕێز (محەمەد ئەبوبەكر) بەڕێوبەری گشتی (فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی ئۆفیسی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی كرد.
لەكۆبوونەوەیەكدا (ئارام كەمال) بەڕێوبەری پڕۆژە لە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، بەگشتی باسی لە پڕۆژەو چالاكییەكانی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) كرد‌و بەتایبەتیش ئەو  چالاكییانەی كە تایبەتن بە نوێنەرانی پاریزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لای خۆشیەوە بەڕێز (محەمەد ئەبوبەكر) بەڕێوبەری گشتی (فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، چالاكییەكانی رێكخراوی بەگرنگ باسكرد‌و هەروەها ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد كە ئەركێكی قورستان لەئەستۆدایەو پێویست بەوە دەكات بەبەرنامەیەكی چڕترو فراوانتر لەداهاتوودا كاربكەن.
لەكۆتایشدا ئامادەیی خۆیان نیشاندا بە دروستكردنی پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوام لە نێوان (فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)‌و (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)دا.



زیاتر بخوێنەوە