رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان
بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی
KEODD
رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان
هەواڵ
یاساکان
ڕاپۆرت
چارتەکان
بیروڕا
گەلەری
ڤیدیۆ
  /   هەواڵ
یاسای (دەستكەوتی ناڕەوا)ی ساڵی (2018)ی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) گفتوگۆی لەسەر كرا
2019-10-19
ئەمڕۆ شەممە، بەرواری: (19/10/2019 ) نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەهاوكاری (رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان)، هەستابە ئەنجامدانی دووەم گفتوگۆی تایبەت بە یاسای (دەستكەوتی ناڕەوا – الكسب غیر الشرعی) ساڵی (2018)ی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، بەئامادەبوونی یاساناسان و مامۆستایانی زانكۆو چالاكوانانی كۆمەڵی مەدەنیدا.
لەمیانی گفتوگۆكەدا بەشداربووان راوسەرنجی خۆیان لەسەر هەمواری یاساكە خستەڕوو.
مەبەست لەم چالاكییە، ئەوەیە كە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) دەیەوێت راو سەرنجی یاساناسانو هاوڵاتیان وەربگرێت لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراقو هەرێمی كوردستاندا، دواتریش بەپێی ئەو راوسەرنجو رەخنەو پێشنیارانە لە (ئەنجومەنی نوێنەران) گفتوگۆیان لەسەر بكەن، چالاكی ئەمڕۆش تایبەت بوو بە وەرگراتنی راو سەرنجی بەشێك لەیاساناسانی پارێزگای سلێمانی بوو، لەسەر ((دەستكەوتی ناڕەوا – الكسب غیر الشرعی) ساڵی (2018)ی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)،دواتریش لە رێگەی (نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)ەوە دەخرێتە بەردەست نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)
.
بریارە لە داهاتووشدا چالاكییەكان درێژەیان هەبێتو هەر جارەی گفتوگۆ لەسەر چەند یاسایەکی دیکە بکرێت.
زیاتر بخوێنەوە
دەیەم راپۆرتی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بڵاوکرایەوە
(ئازاد محەمەد ئەمین) لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان
ساڵێک بەسەر کۆتایهێنان بە کاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم تێپەڕی
ئامادەکاری بۆ راپۆرتی دەیەمی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) دەستیپێکرد