/   هەواڵ

خەڵاتی "ئاشتی و ئازادی" بەخشرایە د.یوسف محەمەد

2019-11-03

كۆمه‌ڵەی ئاشتی و مافی مرۆڤی ئوردنی، خه‌ڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە د.یوسف محەمەد، وه‌ك كه‌سێكی ئاشتی خوازو به‌رپرسێكی هاوسه‌نگ له‌پای هه‌وڵه‌كانی بۆ داكۆكیكردن له‌ ئاشتی و ئازادی.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری (3/11/2019)، كۆمه‌ڵەی ئاشتی و مافی مرۆڤی ئوردنی له‌ شاری سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە (د.یوسف محه‌مه‌د)، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وه‌ك كه‌سێكی ئاشتی خوازو به‌رپرسێكی هاوسه‌نگ له‌پای هه‌وڵه‌كانی بۆ داكۆكیكردن له‌ ئاشتی و ئازادی و مافی پێكهاته‌كانی دیكه‌، دور له‌ ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی.

زیاتر بخوێنەوە