/   هەواڵ
هەولێر: حكوومه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم كۆبوونه‌وه
2019-11-12
ئەمڕۆ سێشەممە بەرواری (12/11/2019)، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ پێگەی ئەلكترۆنی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان) بەرٍێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، وێڕای ئەوەی كۆبوونەوەكەی بەگرنگ زانی، هاوكات ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەش لەم چەند خاڵەدا خستەڕوو: (له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی چاودێریی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی سنووری پارێزگاكان كرایه‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه به گرنگیی رۆڵی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كرا له چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكوومه‌ت به‌تایبه‌تیش له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی و به‌دامه‌زراوه‌ییكردن و رێكخستنه‌وه‌ی داهات و خه‌رجییه‌كان به جۆرێك كه هاوسه‌نگی له به‌رچاو بگیرێت .
ئازاد محەمەد ئەمین: لەپەراوێزی كۆبوونەوەكەدا باس لەوەكرا كە هەركات هەلومەرج لەباربوو بۆ هەڵبژاردن، ئەوكاتە هەڵبژاردنیش بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجام دەدرێت

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سه‌رۆكی حكوومه‌ت داوای له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كرد كه هاوكاری حكوومه‌ت بن له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی و به ئاراسته‌ی نه‌هێشتنی رۆتین و ئاسانكاریكردن له راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان . )
سەبارەت بەو پرسیارەی كە گوایە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كراوە؟
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا ئەو بابەتە باسی لێوەنەكرا، بەڵام لەپەراوێزی كۆبوونەوەكەدا باس لەوەكرا كە هەركات هەلومەرج لەباربوو بۆ هەڵبژاردن، ئەوكاتە هەڵبژاردنیش بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجام دەدرێت.