/   هەواڵ

ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كەمكرایەوە

2019-11-19

پاش ئەوەی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان كردو بەپێی یاساكەش ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی نویچنەرانی عێراق كەمكرایەوە.
لە پرۆژە یاسا نوێكەدا، ئەنجومەنی نوێنەران ژمارەی پەرلەمانتارەكانی لە (329) پەرلەمانتارەوە بۆ (242) ئەندام كەمكراوەتەوە و بەغدای پایتەختی عێراقیش بە (57) كورسی زۆرترین نوێنەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوو دەبێت.
سەبارەت بە كورسیەكانی پارێزگای سلێمانی كە لە ئێستادا (18) كورسی هەیە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام بەپێی هەمواری یاساكە ژمارەی كورسیەكانی كراوەتە (14) كورسی.
هەروەها لە هەمواری یاساكەدا پارێزگای هەڵەبجە هیچ كورسییەكی بۆ دیاریی نەكراوە و وەك پارێزگا ئاماژەی پێنەكراوە.


زیاتر بخوێنەوە