/   هەواڵ
ناوەڕۆکی راپۆرتی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)
2019-12-15
(پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا بڵاو بكرێتەوە، چەند بەشێك لەخۆدگرێت، هاووڵاتیان بە خوێندنەوەیان بە كۆمەڵێك زانیاری دەگەن لە سەر نوێنەرانەكانیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ، كە لەماوەی (1/10/2018 - 30/9/2019 )، ئەمە جگە لەوەی خوێندنەوەیەكی خێراش بۆ هەڵبژاردنەکانی (12/5/2018)ی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە....
بەشەكانی ئەم راپۆرتە بریتین لە :-
بەشی یەكەم : تایبەت بە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
- چالاكییەكانی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی).
- پوختەیەک لە مێژووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (2006 -2019)
- خوێندنەوەیەکی هەڵسەنگاندانە بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
- چالاکیەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بەشی دووەم : تایبەت بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
- كۆبوونەوەكانو سەرجەم بڕیارەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ماوەی (1/10/2018- 30/9/2019)
- گرنگترین رووداوەكانی پەیوەست بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە.
- خوێندنەوەیەك بۆ بەجێگەیاندنی (الاداء) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە (1/10/2018)(30/9/2019).
- چالاكـی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی پارێزگـــا
- پاشكۆی بەڵگەنامەكان
- پاشكۆی وێنەكان.