/   هەواڵ

بڕیارەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە ئاڵۆزیەكانی ئەم ‏چەند رۆژەی عێراق

2020-01-05

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەدانیشتێنێكی نائاسایدا كە ئەمڕۆ (یەكشەمە) ‏‏بەرواری (5/1/2020) ئەنجامدرا بەئامادەبوونی (175) ئەندام لە كۆی ‏‏‏(329) ئەندام، چەند بڕیارێك دەكرا...‏
ئارەزوو مەحمود: ئەو بریارانەھیچ ھێزێکیان نیەو جێبەجێناکرێن.‏


هاوكات (ئارەزوو مەحمود) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ‏‏سەبارەت بەم بڕیارانە رایگەیاند كە " ‏ئەو بریارانەی ئەمرۆ لە پەرلەمانی ‏عیراق دەنگیان لەسەر درا ،ھیچ ھێزێکی نیەو جێبەجێناکرێت ،پەرلەمان ‏دیسان حکومەتی خستەوە ژێر بەرپرسیارەتی و ئەو رێککەوتنە ‏نێودەوڵەتی و ئەمنیانەی لە رابردوو کراوە تەنھا بە یاسا ھەڵدەوەشێنرێنەوە‎.‎‏ ‏‏"‏
بڕیارەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە ئاڵۆزیەكانی ئەم ‏چەند رۆژەی عێراق.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی (28)دا كە لە بەرواری ‏‏(5/1/2020) لە وەرزی ‏یەكەمی یاسادانانی ساڵی دووەمی یاسادانان/ ‏خولی نوێنەرایەتی چوارەم... پاڵپشت بە ‏حوكەكانی ماددەکانی (59/ ‏دووەم)و (1)و (109) لە دەستوری عێراقی بە هەموو ‏پێكهاتەكانیەوە... لە ‏پێناو سەلامەتی عێراق‌و سەروەری لەسەر خاك‌و گەلەكەی‌و بە پێی ئەو ‏‏دەسەڵاتانەی بە پێی دەستور دیاركراوە، ئەم بڕیارە دەركرا:‏
‏ 1. پابەندكردنی حكومەتی عێراق بە هەڵوەشاندنەوەی هاوكاری ‏پێشكەشكراو لەلایەن ‏هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیەوە بۆ دژایەتیكردنی داعش، ‏لە بەركۆتایهاتنی پرۆسە سەربازی‌و ‏جەنگیەكان لە عێراق‌و هاتنەدی ‏سەركەوتن و رزگاركردن.‏
‏2. لەسەر حكومەتی عێراقە كاربكات لەسەر كۆتایهێنان بە بوونی هەر ‏هێزێكی بیانی لە خاكی ‏عێراقداو رێگریكردن لێیان لە بەكار هێنانی ‏زەوی‌و ئاوو ئاسمانی عێرار، بەهەر هۆكارێك ‏بێت لە ماوەی  (   )...‏
هەورەها ئەو ولاتانەش دەبێت بەڵین بدەن كە هێزەكانیان لە هیچ هەرێمێكی ‏عێراقدا بەكار ‏ناهێنن وەك بنكەیەك بۆ بە ئامانج گرتنی هەردەوڵەتێكی ‏دیكە.‏
‏3. لەسەر حكومەتی عێراقە كە (فەرماندەی هێزەچەكدارەكانی عێراق)ە بە ‏‏راگەیاندنی ئامادەكردنی هونەری‌و راهێنەری بیانی، كە پێویستیانە ‌و ‏هەروەها دیاریكردنی ‏شوێنیان‌و ئەركەكانیان‌و گرێبەستەكانیان لە ماوەی ‏‏().‏
‏4. لەسەر حكومەتی عێراقە لەرێی وەزیری دەەرەوەوە  ئاڕاستەكردنی  ‏بەپەلە بۆ ‏نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجومەنی ئاسایش و پێشكەشكردنی ‏سكاڵا دژی ولاتە ‏یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بەهۆی ئەنجامدانی ‏پێشێلكاری‌و سەرپێچی مەترسیدار لەسەر ‏سەروەری ‌و ئاسایشی عێراق.‏
‏5. لەسەر حكومەتی عێراقە بە شێوەیەكی خێرا هەستێت بە لێكۆڵینەوەی ‏پێویست، ‏بەئامانجی دیاریكردنی ئەوانەی كە هۆكاربوون بۆ دزەپێكردنی ‏زانیاری لە سەربوونی ‏سەركردەكانی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی ‏بەغدادی نێودەوڵەتی.‏
‏6.ئەم بڕیارە لەرۆژی دەنگدان لەسەری جێبەجێ دەكرێت.‏‎ ‎
                                                                                                                           
                                                                                                              ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق   ‏ ‏

زیاتر بخوێنەوە