/   هەواڵ
رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان، یەكەم كۆبوونەوەی راوێژكاری لەساڵی نوێدا ئەنجامدا
2020-01-08
ئەمڕۆ (چوارشەممە) بەرواری (8/1/2020) بە ئامادەبوونی بەڕێز (بەختیار عەبدوڵا) راوێژكاری رێكخراوی (NED) لە هەرێمی كوردستان و باكوری عێراق، بۆردی راویًژكاری (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)و دەستەی كارگێڕی رێكخراو، یەكەم كۆبوونەوەی ساڵی نوێی ئەنجامدا، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەی نوێی رێكخراو چۆنیەتی بەرو پێشتر بردنی رێكخراو...
لە میانی كۆبوونەوەكەدا چەند پێشنیارێكی گرنگ خرانە ڕوو....
تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەش تایبەت بوو بە پێداچوونەوە بە چالاكییەكانی رێكخراو لە ساڵی رابردوودا و هەروەها ئەو كاردانەوەنەش گفتوگۆیان لەسەركرا كە پاش بڵاوكردنەوەی راپۆرتی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی) دروستبوون...
لە كۆتایشدا هەمووان هاوڕابوون لەسەر زیاتر دەوڵەمەندكردنی هاووڵاتیان بەزانیاریو هاندانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی بەوەی زیاتر لە خزمەتی هاووڵاتیاندابن.