/   هەواڵ
د. رێبوار كەریم: بەغداد مووچەی ناردووە، ئەوە هەرێمە دابەشی ناكات.
2020-01-09
سەبارەت بە پرسی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ پێەی ئەلكترۆنی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) (د. رێبوار كەریم) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) رایگەیاند:
"دواكەوتنی مووچە هیچ پەیوەندییەكی بە ئێمەی پەرلەمانتارانەوە نییە، چونكە ئێمە لە بەغداد هەوڵی تەواوی خۆمان لەو بارە داوەو حكومەتی عێراقیش پابەندە بە ناردنی مووچەوە لە كاتی خۆیدا، بەڵام ئەوە حكومەتی هەرێمە ئامادە نییە مووچەكە دابەش بكات...)
هەروەها ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی: بەغداد مووچەی مانگی (12/2019)شی ناردووە، بەڵام ئەوە پێویستە ئەو پرسیارە لە حكومەتی هەرێم بكرێت كەچی تائێستا مووچەی مانگی (10/2019)ی دابەشنەكردووە؟
پەرلەمانتارانی كورد لە بەغداد بەئەركی خۆیان هەستان سەبارەت بەناردنی مووچەی فەرمانبەران مانگانە لە کاتی خۆیدا، ئێستا ئەركی نوێنەرانی هاووڵاتیانی هەرێمە لە هەرێمی كوردستان حكومەتی هەرێم ناچار بكەن بە دابەشكردنی مووچە لە كاتی خۆیدا.... (د. رێبوار كەریم لە كۆتایی لێدوانەكەیدا وای گوت.)