/   هەواڵ
لیژنەی هەمواری دەستوری عێراق رای هاووڵاتیان وەردەگرێت
2020-01-20
پاش ئەوەی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە دانیشتنی دەیەمیدا كە لە بەرواری (28/10/2019) ئەنجامیدا، تایبەت بە پێكهێنانی لیژنەی (هەمواری دەستوری عێراق).... بڕیاردرا بە ئامادەكردنی فۆرمێكی ئەلكترۆنی بەمەبەستی وەرگرتنی راو پێشنیاری هاووڵاتیانو سەرجەم توێژەكانی كۆمەڵگە سەبارەت بە هەمواركردنەوەی دەستوری عێراق.... لە رێگەی ئەم لینكەی خوارەوە هاووڵاتیان دەتوانن راو سەرنجەكانیان بگەیەننە لیژنەی ناوبراو.....
شیاوی باسە لە لیژنەی هەمواری دەستوری عێراقدا (6) كورد ئەندامی لیژنەكەنو لە وژمارەیەش پارێزگای سلێمانی بە (2) نوێنەر بەشداری لیژنەكە دەكات بریتین لە (د. یوسف محەمەد/ جێگری سەرۆكی لیژنە) (د. جوان ئیحسان/ ئەندامی لیژنە)