/   هەواڵ

نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: جەختیان لە ‏گرنگی‌و هەماهەنگی نێوان نوێنەران‌و رێكخراوەكان كردەوە

2020-01-28

بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر چالاكییەكانی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) لە ‏‏ساڵی نوێدا، ئەمڕۆ (سێ شەممە) بەرواری (28/1/2020) (ئارام كەمال) بەڕێوبەری ‏پڕۆژە لە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) ‏سەردانی نوسینگەی سلێمانی (ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق) كرد ‏و لەگەڵ هەریەکە لە بەڕێزان (د. رێبوار کەریم)و (د. موسەنا ئەمین) نوێنەرانی ‏پارێزگای ‏سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) کۆبوویەوە.....
 لەسەرەتادا بەڕێو بەری پڕۆژەی ‏‏سوپاسی هەردوو نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی كرد كە لە ساڵی رابردوودا وەڵامی ‏‏ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) هەبوو‎... 
‏پاشانیش پڕۆژی نوێی رێکخراو بۆ بەڕێزیان روونكرایەوە...‏لای خۆشیانەوە بەڕێزان (د. ‏رێبوار کەریم)و (د. موسەنا ئەمین)  چالاكیەكانی (رێكخراوی كوردستان بۆ ‏هەمووان)یان ‏بەرزنرخاندو بەردەوامی ئەم جۆرە كارانەیان بەگرنگ ناوبرد....
سەرەتا (د. رێبوار کەریم) باسی لە گرنگی و رۆڵی پڕۆژەکە کردو بەتایبەت راپۆرتی ‏چاودێری، هەروەها ناوبراو چالاکییەکانی پڕۆژەی بە هاندەرێکی باش لە قەڵەمدا بۆ ئەوەی ‏نوێنەرانی ‏پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) چالاکی زیاترو هەنگاوی ‏جدی تر بگرنە بەر بۆ زیاتر راپەڕاندنی ئەرکەکانیان و خزمەتکردنی هاووڵاتیان....‏
لە كۆتایشدا ‏بەڕێزیان ئامادەیی خۆشیان بۆ چالاكییەكانی پڕۆژەی نوێ دەربڕی و ئەوەیان ‏دووپات ‏كردەوە لە هەر جێگەیەكەوە بتوانین خزمەت بەهاووڵاتیانی خۆمان بكەین ‏ئامادەدەبین‎.... 
‏دواتریش بۆ هەمان مەبەست بەڕێوبەری پڕۆژە لەگەڵ بەڕێز (د. موسەنا ئەمین) ‏کۆبوویەوەو وێڕای سوپاسكردنی بەڕێزیان لە بەرامبەر وەڵامی ‏ئەرێنیان لە پڕۆژەی ساڵی ‏رابردوودا، هاوكات چالاكییەكانی پڕۆژەی نوێی خستەڕوو...‏پاشان بەڕێز (د. موسەنا ‏ئەمین) خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەكە دەربڕی‌و هیوای خواست ئەم ‏جۆرە پڕۆژەو ‏چالاكییانە گەشەیان پێبدرێت و زیاتر بن و جەختیان لە ‏گرنگی‌و هەماهەنگی نێوان نوێنەران‌و رێكخراوەكان كردەوە...‏
هەروەها ئاماژەی بۆ ئاڵۆزی بارودۆخی عێراق کرد کە بووەتە رێگرێکی گەورە لەبەردەم ‏کاری پەرلەمان پەرلەمانتاراندا.... لە کۆتایشدا بەڕێزیان ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ ‏بەشداریكردن لە چالاكیەكانی ‏پڕۆژەكە...‏
‏‏(پڕۆژەی پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) پڕۆژەیەكی تایبەتی رێكخراوی كوردستان بۆ ‏‏هەمووانە، كە بەهاوكاری و پاڵپشتی رێكخراوی ‎( ‏NED‏‎)ی ئەمریكی جێبەجێدەكرێت‌و ئامانج ‏‏لێی پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هاووڵاتیان‌و  نوێنەرانی پارێزگای سلێمانییە لە  ئەنجومەنی ‏‏نوێنەرانی عێراق‌و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە كۆتایی هەر پڕۆژەیەكیشدا ‏‏‏(رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان)، راپۆرتی چاودێری‌و بەدواداچوون بۆ ئەدای ‏نوێنەران ‏بڵاو دەكاتەوە‎ ....‎







زیاتر بخوێنەوە