/   هەواڵ
نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: سەردانی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان) دەكەن
2020-01-29
ئەمڕۆ (چوار شەممە) بەرواری (29/1/2020) هەریەكە لەبەڕێزان (ئارەزوو مەحمود)و (حەسەن ئاڵی) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)یان كردو لەلایەن (ئارام كەمال) بەڕێوبەری پڕۆژە بەگەرمی پێشوازیان لێكرا....
لەسەرەتادا بەڕێو بەری پڕۆژەی خۆشحاڵی بەسەردانەكە دەربڕیو سوپاسی هەردوو نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی كرد كە لە ساڵی رابردوودا وەڵامی ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی) هەبوو، پاشانیش چالاكییەكانی پڕۆژی نوێی رێکخراو بۆ بەڕێزیان روونكرایەوە...
سەرەتا (ئارەزوو مەحمود) باسی لە گرنگی و رۆڵی پڕۆژەکە کردو چالاكیەكانی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)یان بەرزنرخاندو بەردەوامی ئەم جۆرە كارانەی بەگرنگ ناوبرد، هەروەها ناوبراو راپۆرتی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی) بە كارێكی زۆر گرنگ ناوبردو وتی: ئەم راپۆرتە هۆكارێكی زۆر باشە بۆ ئاشناكردنی هاووڵاتیان بە بە ئەدای نوێنەرەكانیان...
لە كۆتایشدا بەڕێزیان ئامادەیی خۆی بۆ چالاكییەكانی پڕۆژەی نوێ دەربڕی و دووپاتی كردەوە وەڵامدەروەی هەموو چالاكییەك دەبین كە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانی خۆماندا بێت...
پاشان بەڕێز (حەسەن ئاڵی) سوپاسی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی كرد كە هەستاون بە جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیەو و رایگەیان وەك (فراكسیۆنی یەكێتی) هەمیشە لەگەڵ شەفافیەتو دەوڵەمەندكردنی هاووڵاتیانین بە زانیاریو بۆیە پێمان گرنگە بەشداری ئەم جۆرە پڕۆژانە بكەین، هەروەها ئامادەیی خۆشی نیشاندا بە بەشداریكردنی لە چالاكییەكانی پڕۆژەكەداو هیوای خواست ئەم جۆرە پڕۆژەو چالاكییانە گەشەیان پێبدرێت و زیاتر بن و جەختیان لە گرنگیو هەماهەنگی نێوان نوێنەرانو رێكخراوەكان كردەوە...