/   هەواڵ
هۆشیار عەبدوڵا و دیمەن رەزا، میوانی بەرنامەی( پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بوون
2020-02-02
ئەمڕۆ (یەكشەممە) بەرواری (2/2/2020) چوارەم بەرنامەی ساڵی پێنجەمی بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی) بە میوانداری هەریەكە لەبەڕێزان (دیمەن رەزا رەشید) بڕیاردەری لیژنەی كاروباری یاسایی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) و بەڕێز (هۆشیار عەبدوڵا) ئەندامی فراكسیۆنی (گۆڕان)و نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشكەشكرا...
دیمەن رەزا رەشید:
لەئەمساڵدا ئەنجومەنی پارێزگا كۆبوونەوەكانی زیاتر دەكات
بەشی یەكەمی بەرنامەكە بۆ گفتوگۆكردن بوو لەسەر چەند تەوەرێك بەمیوانداری بەڕێز (دیمەن رەزا رەشید) بڕیاردەری لیژنەی كاروباری یاسایی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) تیایدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە كرا:
1/ كارو ئەركی لیژنەی یاسایی
2/ (چاودێریكردنی ئەو گرێبەستانەی لە پارێزگا دەبەسترێن لەرووی یاساییەوە.
3/ ئەو باج و رەسمانەی خراوەنەتە سەر هاووڵاتیان رۆڵی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
4/ پەیوەندی ئەم لیژنەیە بە هاووڵاتیانەوە؟
ئەمانەو چەند بابەتێكی دیكە گفتوگۆیان لەسەر كرا
هەر لە میانی بەرنامەكەدا بەڕێز (دیمەن رەزا رەشید) بڕیاردەری لیژنەی كاروباری یاسایی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) ئاماژەی بۆ كارو ئەركەكانی لیژنەكەی كرد، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە وەك (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) بڕیاریان داوە لەئەمساڵدا كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی پارێزگا زیاتر بكرێن بەمەبەستی زیاتر گفتوگۆكردنی زیاتر لەسەر كێشەو گرفتەكانی پارێزگای سلێمانی، هەروەها وتی: وەك لیژنەی یاسایی بۆمان هەی چاودێری گشت گرێبەستەكانی پارێزگای سلێمانی بكەین لە رووی یاساییەوە.....
هۆشیار عەبدوڵا:
دەسەڵات لە عێراقدا بەدەست حزبەكانەوەیە
بەشی دووەمی بەرنامەكەش تایبەت بوو بە میوانداریكردنی بەڕێز (هۆشیار عەبدوڵا) ئەندامی فراكسیۆنی (گۆڕان)و نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق...
لەمیانی بەرنامەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەم تەوەرانەوە كرا:
1/ دۆخی ئەمڕۆی عێراق.
2/ گرفتی پێداویستو خزمەتگوزاریەكان لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقدا.
3/ رۆڵی پەرلەمانتارانی كورد لە قەناعەت پێكردنی هەرێمدا.
4/ راسپاردنی (محەمەد توفیق عەلاوی) بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق و هەڵویستی بەرامبەر بە كوردا.
7ئەمانەو چەند تەوەرێكی دیكە لەبەرنامەكەدا گفتوگۆی چڕیان لەسەركرا
سەبارەت راسپاردنی نوێ بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق، (هۆشیار عەبدوڵا) ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە هەموو بەربرژێرێك لەسەرەتادا بەڵێن و پلانی جوان پێشكەشدەكات، بەڵام لەواقعدا جۆرێكی دیكە دەبینین، سەبارەت بە هەڵوێستی فراكسیۆنی گۆڕانیش لەسەر (محەمەد تۆفیق عەلاوی)، وتی فراكسیۆنی گۆڕان تا ئەم ساتە نە پێرۆزباییمان لێكردووە، نەك رەفزیشمان كردووە....
سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراقیش نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی وتی: لە عێراقدا دەسەڵات بەدەست حزبەكانەوەیە....
سەبارەت بەو رەخانەشی كە ناوبراو لە حكومەتی هەرێمی كوردستانیان دەگرێت، (هۆشیار عەبدوڵا ) وتی: رەخنەكانما لە پەرۆشیمانەوەیە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان بكات....
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی( NED)ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی )یەكشەممە(كاتژمێر (3:00) بۆ (4:00)ی پاش نیوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت.
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەكە كلینك لەم لینكە بكە:
https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=145