/   هەواڵ
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی میوانداری (بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی) دەكات
2020-02-03
بەمەبەستی ئەنجامدانی پەنجاو شەشەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەنجومەنەکە بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن دەکات کە کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە 2020/2/4، لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن ئامادەبن.
بەپێی کارنامەی راگەیەندراو، دانیشتنەكە بۆگفتوگۆكردن و بڕیاردانە لەسەر:
1. دەنگدان لەسەر کردنەوەی بنکەی ئاگرکوژێنەوەی (بنگرد) سەر بە قەزای (دوکان).
2. دەنگدان لەسەر گۆڕینی ناوی (گوندی کانی مردوان) بۆ (کانی مەردان) سەر بە ناحیەی (زەلان) لە قەزای (شارباژێڕ) دەکرێت.
3. دەنگدان لەسەر فراوانکردنی گوندی (کەمالانی خوارو) سەر بە ناحیەی (تانجەرۆ)ی قەزای مەڵبەندی سلێمانی دەکرێت.
هەروەها لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا میوانداری (بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی) دەکرێت.