/   هەواڵ
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پەنجاوشەشەمین دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
2020-02-04
ئەمڕۆ(سێشەممە) بەرواری (4/2/2020) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پەنجاوشەشەمین دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، ئەجێندای دانیشتنەكەش لەم چوار بڕگەیە پێكهاتبوو:
1 . دەنگدان لەسەر کردنەوەی بنکەی ئاگرکوژێنەوەی (بنگرد) سەر بە قەزای (دوکان).
2. دەنگدان لەسەر گۆڕینی ناوی (گوندی کانی مردوان) بۆ (کانی مەردان) سەر بە ناحیەی (زەلان) لە قەزای (شارباژێڕ) دەکرێت.
3. دەنگدان لەسەر فراوانکردنی گوندی (کەمالانی خوارو) سەر بە ناحیەی (تانجەرۆ)ی قەزای مەڵبەندی سلێمانی دەکرێت.
هەروەها لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا میوانداری (بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی) دەکرێت.
پاش دەنگدان بە بەتەوەركانی یەكەمو دووەمو سێیەم، بەزۆرینەی دەنگ پێشنیار ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار كرا تا كاری پێویستیان لەسەر بكات....
دواتریش هەریەكە لە بەڕێزان (سالار حسام الدین/بەڕێوبەری گشتی كارەبای سلێمانی)و (خالد سالم/ بەڕێوبەری بەرهەمهێنانی كارەبای دوكان – دەربەندیخان)و (فازیل جەلال/ ئەندازیاری کۆنترۆڵ) كە لەسەر داوای (لیژنەی پیشەسازیو وزە)ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی میوانداریكرابوون، باسیان لە رەوشی كارەبای پارێزگای سلێمانیو گرفتەكان بەردەم كەرتی كارەبا كردەوەو هەروەها پێویستی (سیستمی پێوەری زیرەك)یش لە دانیشتنەکەدا جەختی لەسەر كرایەوە هەروەها ئەوەش خرایەڕوو کە (سیستمی پێوەری زیرەك)بەدەر نییە لە کەموکورتی بەڵام چارەسەرێکی گونجاوە بۆ دۆخی ئێستای کارەبا ...
دواتریش ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرسیارو راو سەرنجی خۆیان خستەڕوو...
لەكۆتایشدا میوانەكان وەڵامی پرسیارەكانی ئەندامانیان دایەوە...
شیاوی باسە لەماوەی پانزە رۆژدا ئەمە دووەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی (2020)دا