/   هەواڵ
د.به‌هار مه‌حمود: بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ره‌شنوسێك ئاماده‌كراوه
2020-02-11
پاش ئەوەی ئه‌مڕۆ (11/2/2020) له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر، به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی هه‌رێم و به ئاماده‌بوونی جێگرانی سه‌رۆك، كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش لەنێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و بەشێک لە فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سازدرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا دۆخی عیراق و هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم بۆ چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی عیراق و كوردستان، هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌رباره‌ی هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، تاوتوێكران.
لەوبارەیەوە (د. بەهار مەمحمود) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق‌و بەشداربووی كۆبوونەوەكە لە لێدوانێكدا بۆ میدیای حزبەكەی رایگەیاند: بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، كاندیدكردنی وه‌زیره‌كان ده‌بێت كۆده‌نگی فراكسیۆنه كوردییه‌كانی له‌سه‌ر بێت.
هەروەها ناوبراو راشیگەیاند كە: وه‌ك فراكسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی (یه‌كێتی و پارتی) ره‌خنه و گله‌یی خۆیان گه‌یانده سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه ئه‌وان ته‌نها له ئه‌ركدا هاوبه‌شن، به‌ڵام له پێدانی مافه‌كاندا به‌شدارنین و لەبەرامبەریشدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پشتیوانی رهخنهكانیانی كرد و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه ئه‌وه ده‌كه‌نه خاڵی سه‌ره‌تا بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه و له‌كاتی پابه‌ندنه‌بونی یه‌كێتی و پارتیش، ده‌توانن له هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه بكشێنه‌وه..
هەروەها (به‌هار مه‌حمود) وتی:"هه‌نگاو نراوه بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هه‌نگاوه‌كان كرده‌یی نین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ره‌شنوسێكیان ئاماده كردوه بۆ پێكهێنانی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان، به‌ڵام فراكسیۆنه‌كان داوامان كرد له ناوخۆماندا كۆبونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
دوای گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه و تێبینیی فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر چۆنێتیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان له به‌غدا و باسكردنی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان له عیراق، هه‌مووان كۆك بوون، كه پێویسته به یه‌كهه‌ڵوێستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌واوی پرسه‌كاندا بكرێت و هه‌نگاوی كرده‌یی بنرێت بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی و په‌یڕه‌وێكی گشتگیری بۆ ئاماده بكرێت، كه مایه‌ی په‌سندی هه‌موو فراكسیۆنه‌كان بێت.