/   هەواڵ
فراكسیۆنی (یه‌كێتی) راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
2020-02-13
فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌و لێدوان و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه كه له باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌و حزبه به‌رامبه‌ر حكومه‌تی نوێی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بڵاوكراونه‌ته‌وه.
فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و لێدوان و هه‌واڵانه‌ی له باره‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی به‌رامبه‌ر ئالیه‌تی كاندیدكردنی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بڵاوكراوه‌ته‌وه، دوورن له راستییه‌وه.