/   هەواڵ
سلێمانی.. فراكسیۆنی یه‌كێتی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه به‌سه‌رده‌كاته‌وه
2020-02-16
ئه‌مڕۆ (یەکشەممە) بەرواری (16/2/2020)، شاندێكی (فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان) له ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سه‌ردانی شاری سلێمانیان كرد و هه‌ریه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت و نوسینگه‌ی راستاندنیان له‌شاری سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه.
شاندەكەی (فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان) پێكاهاتبوون له د. جوان ئیحسان سه‌رۆكی فراكسیۆن و شیروان میرزاو حەسەن ئاڵی ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه.
ئامانج له‌سه‌ردانه‌كەش بۆ ئه‌و فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوانه‌ی حكومه‌ت بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوونه له ئیش و كاره‌كانیان.
لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەدواداچونیان بۆ جۆر و بڕی ئەو دەرمانانە كرد كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان دابین كراوە هه‌روه‌ها لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانیش لە گرفت و كێشەكانیان كۆڵیەوە.
شاندەكەی (فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان) له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایانگەیاند كە پاڵپشتی ته‌واوی ئه‌و فه‌رمانگانه ده‌كەن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن كه خزمه‌تگوزاریی پێویست و شارستانیانه‌یان بۆ دابینبكه‌ن.